دارایی عێراق: ساڵی رابردوو کورتهێنان نەبووە
  2023-01-20       452       

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ساڵی 2022 بڕی 60 ترلیۆن دینار داهاتی زیادە هەبووە و کورتهێنان نەبوو، پارە زیادەکەش خراوتە سەر یەدەگی بانکی ناوەندی.

  ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند داهاتی ساڵی رابردوو نزیکەی 150 ترلیۆن دینار بووە و لەو بڕەش 142 ترلیۆن دینار پارەی فرۆشتنی نەوت بووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ساڵی رابردوو خەرجیەکان نزیکەی ٩٠ ترلیۆن دینار بووە و کورتهێنان یەکسان بووە بە سفر و بڕی 60 ترلیۆن دیناریش لە خەرجیەکان زیادبووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بە پێی خەمڵاندنەکان بودجەی ئەمساڵی عێراق چاوەڕێدەکرێت زیاتر لە 150 ملیار دۆلار بێت، ئەوەش گەورەترین بودجەیە لە مێژووی عێراقدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×