بانکی ناوەندیی عێراق گۆڕانکاری لە بڕی خستنەڕوی دۆلار کرد
  2023-01-22       1494       

بانکی ناوەندی عێراق نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلاری لە خستنەڕوی ئەمڕۆ کەم کردەوە و بەوەش کۆی خستنەڕوی دۆلار دابەزی بۆ 87ملیۆن و 400 هەزار دۆلار.

ئاوێنە: بەیانی ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بری 92 ملیۆن و 404 هەزار و 430 دۆلاری خستوەتە بازاڕەکانەوە کە بەشێوەی حەواڵە 40 ملیۆن و 704 هەزار و 430 دۆلاری  هەناردە کردوە و بەشێوەی راستەوخۆش 51 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق گۆڕانکاری لە خستنەڕوی دۆلار کرد و رایگەیاند، کۆی ئەو دۆلارەی خستویەتیە بازاڕەوە 87 ملیۆن و 437 هەزار و 887 دۆلار بوە، ئەو کەمکردنەوەیەشی لەو بڕە بوە کە بە شیوازی حەواڵە خستویەتیە بازاڕەوە.


پێشتر رایگەیاندبو بەشێوەی حەواڵە 40 ملیۆن و 704 هەزار و 430 دۆلاری  هەناردە کردوە، بەڵام گۆڕانکاریەکە بەشێوەیەک بوو کە کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە، بەشێوەی حەواڵە 35 ملیۆن و 737 هەزار و 882 دۆلار بوە.

ئەمە لەکاتێکدایە یەکشەممەی رابردو، بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 220 ملیۆن دۆلاری خستەڕو و زۆربەی خستنەڕوەکەش بەشێوەی حەواڵە بو.

 بەگوێرەی شیکردنەوەی شارەزایانی ئابوری گۆڕانکاری لەو بڕا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×