هه‌ردو په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌رو عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێن، شێوازێکی مەترسیداری سپێکردنەوەی پارە لەڕێگەی بانکە ئەھلیەکانی عێراقەوە ئەنجامدراوە، لەماوەی ٦ ساڵدا ٧٨ ملیار دۆلار لە ٤٨ بانکەوە نێردراوە بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە تۆمارکرابێت کە پارەکەیان نادرۆتە دەرەوەی عێراق، چوار لەو بانکانە لەھەرێمی کوردستانن.
ئاوێنه: سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق‌و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌یه‌ك داتا‌و ئاماریان بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه لەساڵی ( ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٤) نزیکەی ١٢٨ ھەزارو ١٦٥ حەواڵە بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجامدراوە، کە بڕی پارەکە (٢٠٩ ملیار‌و ٩٩٩ ملیۆن دۆلار بووە، لەکۆی ئەم حەواڵەو مەبلەغە ١٩ ھەزارو ٩٣ حەواڵەی کەس نازانێ کێ ناردویەتیە دەرەوەی عێراق، بڕی ئەو پارانەش ٧٨ ملیار‌و ٥٨٣ ملیۆن دۆلارە!
ده‌شڵێن، ئەو ٧٨ ملیار دۆلارەش کە قەیدەکانی ناوی کەسی لەسەر نەبووەو حەواڵە کراوە لەڕێگەی ٤٨ بانکەوە براوەتە دەرەوەی وڵات!
ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕو كه بەشێک لەو بانکانە لقیان لەھەرێمی کوردستان ھەیە، لەو ٧٨ ملیار دۆلارە ١٠ ملیارو٧٨١ ملیۆن دۆلاری لەڕێگەی چوار بانکی ھەرێمەوە حەواڵە کراوە! کە بریتین لە:
مصرف اربیل ٣ ملیار‌و ٦١٩ ملیۆن دۆلار.
مصرف الشمال ٣ ملیار‌و ٩١٦ ملیۆن دۆلار.
مصرف کوردستان ١ ملیار‌و ٩٦١ ملیۆن دۆلار.
مصرف جیھان ١ ملیار‌و ٢٨٣ ملیۆن دۆلار.
ئه‌و دو په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕو كه بەکۆی گشتی ١٠ ملیار‌و ٧٨١ ملیۆن دۆلار لەم چوار بانکەوە ڕۆشتۆتە دەرەوەی عێراق بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە بونی ھەبێت کە ئەو پارەی ناردووە!