پۆستی پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیى به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌دەبرێت
  2023-01-23       422       

 دواى دورخستنه‌وه‌ى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیى له‌پۆسته‌كه‌ى، سودانى بڕیاریدا پارێزگاری پێشوی بانکی ناوەندیی به‌وه‌كاله‌ت ئه‌و پۆسته‌ به‌ڕێوه‌به‌رێت، په‌رله‌مانتارێكى خولى پێشوى په‌رله‌مانى عێراقیش زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت:"هێنانەوەی عەلاق لەلایەن سودانییەوە، بۆ جێگیرکردنەوەی بەهای دیناری عێراقییە".

به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونى له‌ده‌وامى ئاسایی خۆیدا، محەمەد شیاع سودانی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی گۆڕی‌و عەلی موحسین ئیسماعیل عەلاقی پارێزگاری پێشوی بانکی ناوەندی بەوەکالەت خستە جێگه‌ی مستەفا غالب مخیف.

عەلی عەلاق پێشتر پارێزگاری بانکی ناوەندی بوه‌و بۆ ماوەی زیاتر لەدوو خولی پەرلەمان، ڕێگریکردوه‌ لەوەی حکومەت دەستکاری نرخى خه‌رجى بکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×