وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەست بەسەر یەك ملیۆن دۆلاردا گیرا كە دەویسترا بەقاچاخ ببرێتە هەرێم
  2023-02-03       734       

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، لە بازگەیەكی سنوری پارێزگای دیالە دەست بەسەر یەك ملیۆن دۆلاردا گیرا كە ئامادەكرابو بۆ ئەوەی بەقاچاخ ببرێتە هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: وەزارەتەكە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی رێكخراو سەربە ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق، توانیان لە بازگەی (غالبیە)ی پارێزگای دیالە، دەست بگرن بەسەر یەك ملیۆن دۆلاردا كە ئامادەكرابو بە قاچاخ ببرێتە پارێزگاكانی باكور(هەرێمی كوردستان)."

وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی كردۆتەوە كە بەردەوام دەبن لە گورز وەشاندن لەو كەسانەی كە یاری بە ئاسایشی ئابوری وڵات دەكەن و روبەڕوی دادگاشیان دەكەنەوە تاوەكو سزای خۆیان وەربگرن.

ئەوەشی خستۆتەڕو، كە مەفرەزەكانیان بڵاوپێكردون و چاوكراوەكان و فەرمانی توندیان پێیە بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی یاری بە نرخی دۆلار دەكەن.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×