لە سلێمانی، کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکان دەستیپێکرد
  2023-02-07       410       

بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەو خێزانانەی بەهۆی بومەلەرزەکانی باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان زیانیان بەرکەوتووە کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری لە سلێمانی دەستی پێکرد.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە دەستپێکی کەمپینەکەدا کە لە بینای مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند سلێمانی دەستپێشخەری کردووەو هاوخەمی لێقەوماوانەو خۆمان بە کەسوکاریان دەزانین.

وتیشی: داوا لە هاووڵاتییان و خەمخۆران و سەرماداران دەکەین بەشداربن لەم کەمپینە بۆئەوەی بتوانین کەمێک لەخەمی ئەو کەسوکارانەمان کەم بکەینەوە و تا ئێستاش بەشێکی زۆری سەرمایەداران و هاوڵاتیان پشتگیری خۆیان بۆ ئەم کەمپینە دەربڕیوە.

قائیمقامی سلێمانی سوپاسی دەزگای میدیایی کوردسات و هەموو ئەو رێکخراوانەی کرد کە سەرپەرشتی کەمپینەکە دەکەن و پشتگیری خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×