دوو شه‌ممه‌, 19 ی ئایار , 2025
ئیدارەی قەزاكه‌و لایەنە سیاسیەکان پشتگیری‌ خۆیان بۆ داواكاریی خۆپیشاندەرانی‌ دەربەندیخان ده‌رده‌بڕن
  2023-02-11       388       


ئیدارەی قەزاكه‌و لایەنە سیاسیەکان پشتگیری‌ خۆیان بۆ داواكاریی خۆپیشاندەرانی‌ دەربەندیخان ده‌رده‌بڕن‌و ئەنجومەنێکیش لەنوێنەرانی مامۆستایانی ئاینی، ئیدارە، چالاکوانان، کەسایەتی‌و نوێنەری لایەنەسیاسیەکان بۆ هەماهەنگی‌و بەدواداچون بۆ داواکاری‌و چارەسەرکردنی کێشەکانی قەزای دەربەندیخان پێكده‌هێنن. 


ئاوێنه‌: ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی قه‌زاكه‌:


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیوانی قائیمقامیەتدا، کۆبوونەوەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی قەزای دەربەندیخان بەڕێوەچوو . کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران و کێشە و کەمی خزمەتگوزاریەکان لە ناو قەزای دەربەندیخان. 

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز قائیمقام سوپاسی سەرجەم لایەنەکانی کرد بۆ ئامادەبوونیان وە داوای کرد هەرلایەنێک لە ڕێگەی خۆیانەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی قەزای دەربەندیخان هەموان کاری لە پێشینەمان خزمەتکردنی قەزای دەربەندیخان بێت. دواتر نوێنەری لایەنە سیاسیەکان پێشنیار و داواکاری خۆیان خستەڕوو وە هەمووان کۆکبوون لەسەر ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش کە ئەمەدەقەکەیەتی؛

١- پشتگیری تەواوی لایەنە سیاسیەکانی دەربەندیخان و ئیدارەی قەزای دەربەندیخان بۆ داواکاری خۆپیشاندەران و هاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخان.
٢- دروستکردنی ئەنجومەنێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ئاینی و ئیدارە و چالاکوانان و کەسایەتی و نوێنەری لایەنەسیاسیەکان بۆ هەماهەنگی و بەدواداچوون بۆ داواکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی قەزای دەربەندیخان. 
٣- ڕەتکردنەوەی هەر تۆمەت و تەشهیرێک کە دەکرێت بە هەر کەسایەتی و لایەنێک وە دوورکەوتنەوە لە بەلاڕێدابردنی ئامانجەکانی خۆپیشاندەران.
لەکۆتایدا هیواخوازین بتوانین هەمووان بەیەکەوە بگەین بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بۆ چارەسەری کێشەکانی قەزای دەربەندیخان.

ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×