دوو شه‌ممه‌, 19 ی ئایار , 2025
ئاسایشی نیشتمانی ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له‌ گەورەترین قاچاغچییەکانی دراوی راگه‌یاند
  2023-02-13       659       

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له‌ گەورەترین قاچاغچییەکانی دراوی له‌ به‌غدا راگه‌یاند.

ئاوێنە: ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، "لە درێژەی هەوڵەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بۆ بەدواداچونی تۆڕەکانی قاچاغی دراو، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا لە بەغدای پایتەخت كه‌سێك به‌ناوی (ڕامی حەسەن ناسر) دەستگیرکرا، کە تۆمەتبارکرابو بە قاچاغکردنی دراو بۆ دەرەوەی عێراق".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی فەرمانی دادوەری ئەنجامدراوە، تا ئێستاش ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەپێی یاسا بەردەوامە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دوپاتی دەکاتەوە کە "بەردەوام دەبێت لە بەدواداچون و دادگاییکردنی هەرکەسێک کە زیان بە ئابوریی نیشتمانی بگەیەنێت".

له‌ مانگی 11ی ساڵی 2022ه‌وه‌ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه‌، له‌ دو هه‌فته‌ی رابردودا حكومه‌تی عێراق و بانكی ناوه‌ندی عێراق چه‌ند رێوشوێنێكیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ گرتوه‌ته‌ به‌ر كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ قاچاغچێتی دۆلار و هۆكارن بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×