به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا، نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاندووه، "هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه هه‌مو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات."
ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میونشن، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا، باسیان له‌دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی داعش، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد."
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، "ڤۆن دێر لاین دووپاتی كرده‌وه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت و به گرنگ و پێویستی زانی كه كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، له هه‌رێمی كوردستانیش كێشه ناوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو پشتگیرییه‌كی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه."
ئه‌وه‌ش هاتووه، "لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیری و هاوكاریی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات."