مەسرور بارزانی: دەبێت كەیسی تیرۆركردنی هاوكار جاف رێچكەی یاسایی خۆی وەربگرێت
  2023-02-21       616       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، جارێكی دیكە جەختی كردەوە كە "کەیسی تیرۆركردنی شەهید هاوکار جاف، دەبێت ڕێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت."

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار جاف کردوە بۆ کۆچی دوایی سیامەند عەبدوڵلای برای.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"سەرۆکی حکومەت، هەروەها دوپاتی کردەوە کە کەیسی تیرۆرکردنی شەهید هاوکار جاف، دەبێت ڕێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە سزای یاسایی خۆیان بگەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×