ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا لەبارەی هێرشكردنە سەر چالاكوانێك دوای ئەوەی هێڵكەی گرتبوە پەرلەمانتارێكیان رونكردنەوە دەدات و دەڵێت: ئه‌و روداوه كەم تا زۆر هیچ پەیوەندییه‌کی بە ئێمەوە نییه.
ئاوێنە: ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا، ئەمشەو پێنجشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"ئێمە لە ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەریتانیا سەبارەت بەو روداوە نەخوازراوەی دوێنێ لە شاری لەندەن رویدا، كە تیایدا پەرلەمانتارێكی گۆڕان هێلكەباران كرا، دواتریش له لایه‌ن چه‌ند کەسێکەوە توندوتیژی بەرامبەر چالاكوانه‌که كرا، به‌توندی سەركۆنە دەكەین، لێره‌شه‌وه رایدەگەیەنین كە ئه‌و ڕوداوه كەم تا زۆر هیچ پەیوەندییه‌کی بە ئێمەوە نییه."
وتوشیەتی"هیوادارین له‌م وڵاته‌دا، که یاسا و دادگا سه‌روه‌ره، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەئاراستەی خۆیدا بڕوات و ئێمه‌ش پشتگیری له هه‌ر بڕیارێک ده‌که‌ین، که دادگا دوای لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕوداوه‌که بیدات، له‌م ڕوه‌وه ئاماده‌ی هه‌مو هاوکارییه‌کیشین."
جەختیشی كردۆتەوە "وه‌ک پره‌نسیپێکی چه‌سپاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دژی هه‌مو توندوتیژییه‌کین، به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌سێک بکرێت، چ جای ئه‌وکاره به‌رامبه‌ر به گه‌نجێک بکرێت، که ڕۆژانێک هه‌ڵسوڕاوی خۆمان بوه."
دەقی رونكردنەوەكە:
رونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی
ئێمە لە ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەریتانیا سەبارەت بەو روداوە نەخوازراوەی دوێنێ لە شاری لەندەن رویدا، كە تیایدا پەرلەمانتاریێكی گۆڕان هێلكەباران كرا، دواتریش له لایه‌ن چه‌ند کەسێکەوە توندوتیژی بەرامبەر چالاكوانه‌که كرا به توندی سەركۆنە دەكەین، لێره‌شه‌وه رایدەگەینین،كە ئه‌و ڕوداوه كەم تا زۆر هیچ پەیوەندییه‌کی بە ئێمەوە نییه.
هیوادارین له‌م وڵاته‌دا، که یاسا و دادگا سه‌روه‌ره، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەئاراستەی خۆیدا بڕوات و ئێمه‌ش پشتگیری له هه‌ر بڕیارێک ده‌که‌ین، که دادگا دوای لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕوداوه‌که بیدات، له‌م ڕوه‌وه ئاماده‌ی هه‌مو هاوکارییه‌کیشین.
دوباره‌شی ده‌که‌ینه‌وه، که وه‌ک پره‌نسیپێکی چه‌سپاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دژی هه‌مو توندوتیژییه‌کین، به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌سێک بکرێت، چ جای ئه‌وکاره به‌رامبه‌ر به گه‌نجێک بکرێت، که ڕۆژانێک هه‌ڵسوڕاوی خۆمان بوه.
ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا
23/2/2023