له‌باره‌ى حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات، به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازى ئێران دێته‌ به‌غدا
  2023-02-24       346       

ئاژانسی مێهری ئێرانى زانیارى ئاشكراكرد له‌باره‌ى سەردانێکی فەرمیی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی شەمخانی بۆ بەغدا بە ئامانجی واژۆکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکان.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی ٢٤/ ٣، ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە لایەنی ئێرانی لە ڕێگەی حسێن ئەمیر عەبدولاهیان، وەزیری دەرەوە، بە فەرمی عێراقی لە سەردانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران ئاگادار کردەوە، لە ڕێگەی دیدارێکی زارەکیی لەگەڵ قاسم ئەلعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری دەرەوەی ئێران نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە لە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی پێشووی نێوان هەردوو وڵات بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی باڵای ئەمنی نێوان هەردوولا بۆ بەدواداچوون بۆ سنوورەکان و پێشهاتە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا".

عەبدولاهیان هەروەها بۆ ئەعەرەجی دووپاتکردەوە کە ئێران بوونی ئەو گروپانە ڕەتدەکاتەوە کە بە "دوژمنکار و هەڵگەڕاوە" وەسفی کردوون لەناو سنوورەکانی عێراقدا، ئاماژەی بەوەشدا کە "بەردەوامی بوونی ئەو گروپانە بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان، قبوڵ نەکراوە".

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە "سکرتێری گشتیی ئه ئەنجومەنی باڵای ئێران بۆ واژۆکردنی ڕێککه‌وتننامەیەکی ئەمنی دەبێت لەسەر ئەو بابەتە".

هەفتەی ڕابردوو حوسێن ئەمیر وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس کۆبووەوە، تاوتوێی پەیوەندی و مەلەفی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی کرد، لەوانە لێکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×