دوو شه‌ممه‌, 19 ی ئایار , 2025
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێكی لە بەرژەوەندی بەشێك لە خانەوادەی شەهیدانی كوردستان دا
  2023-02-28       665       

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هەمواری یاسای دەزگای شەهیدانی فیدراڵ، خانەوادەی شەهیدانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكان لەو ناوچانە بگرێتەوە كە دەكەونە دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر ئەوەی كە فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای دەزگای شەهیدان ئامادەبكات.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە هەموارەكە بەشێوەیەك ئامادەبكرێت كە خانەوادەی شەهیدانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانی دیكە لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەموارەكە لەدوای ئامادەكردنی رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×