وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی مانگی رابردوی فرۆشی نەوت زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بوە
  2023-03-01       283       

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕی هەناردەو داهاتی مانگی رابردوی نەوتی ئاشكراكردو دەڵێت، داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی رابردودا زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، بڕی هەناردەی نەوتی خاوی لە مانگی دوی ئەمساڵدا گەیشتۆتە 92 ملیۆن و 255 هەزارو 610 بەرمیل نەوت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، داهاتی فرۆشی نەوت لەو مانگەدا 7.081 ملیار دۆلار بوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت لە مانگی رابردودا، سێ ملیۆن 295 بەرمیل بوەو تێكڕای نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیلێك نەوت 76.75 دۆلار بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×