محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، هێزە ئەمنییەکانی حكومهتی فیدراڵی بەھاوكاری لەگەڵ ھەرێمی كوردستان چاودێری سنورەکانی عێراق لهگهڵ ئێرانو تورکیا دەكەن. دهشڵێت، "ئهركی عێراق گەیاندنی پەیامەکانی نێوان تارانو واشنتن نییە".
ئاوێنه: سودانی لەچاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەرەوشی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کردو رایگەیاند، وڵاتەکەی دژی ھەر جۆرە دەستدرێژییەکە، بۆ سەر سنورەکانیو بەرێوشوێنی رەسمی دەستدرێژییەکانی تورکیای و ئێران رەتکردووەتەوە.
وتیشی، بەھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھێزە فیدراڵییەکان کۆنترۆڵی سنورەکانیان لەگەڵ تورکیا و ئێران گرتۆتە دەست. لەگەڵ ئەوەشدا بەپێویستیزانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتانی تر لەعێراق مەدەنی بێت و چەکدارنەبێت.
دوپاتیشیکردەوە، عێراق نامەبەر نییە لەنێوان تارانو واشنتن، بەڵکو خاوەنی دەستپێشخەرییە بۆ نزیککردنەوەی بۆچونەکان، رێگەش نادەن ھیچ لایەنێک عێراق پەلکێشی جەنگ و ململانێکان بکات.
ھەروەھا سەبارەت بەدۆسیەی گەندەڵی، سودانی رایگەیاند، گروپێک لەبەرپرسان و فەرمانبەران لەلایەن ھێزە سیاسییەکانەوە پارێزراون، دووپاتیشیکردەوە، لەبەرەنگاربونەوەی گەندەڵیدا ھیڵی سورنییە.
باسیلەوەشکرد، دورکەوتنەوەی موقتەدا سەدر لەگۆڕەپانی سیاسی جێگەی نیگەرانییە، ھیوادارن بەشداری ھەموو چالاکییە سیاسییەکان بکات، دوپاتیشیکردەوە، حکومەت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ئامادەیە.