چوار كەس بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە لە سلێمانی برینداربون
  2023-03-11       552       

ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی تەقین و گڕگرتنی بوتڵی غازەوە لە گەڕەكی مەجید بەگ-ی شاری سلێمانی، چوار كەس برینداربون كە بەڕێژەی جیاجیا جەستەیان سوتاوەو یەكێكیان باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئاوێنە: ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی لە لێدوانێكدا وتی، ئەو كەسانەی برینداربون دو ژن و دو منداڵن و برینی بەشێكیان قورسەو لە ئێستادا  بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

لەبارەی دۆخی بریندارەكانیشەوە، تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان لەسەدا 17ی جەستەی سوتاوە، مێردمنداڵیكی تەمەن 13 ساڵان لەسەدا 14ی جەستەی سوتاوەو ژنێكی تەمەن 25 ساڵ لەسەدا 17ی جەستەی سوتاوە، هەروەها ژنێكی تەمەن 35 ساڵ لەسەدا 65ی جەستەی سوتاوەو باری تەندروستی ناجێگیرە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×