دوو دادگای تایبەتمەند بۆ تاوانەکانی هاتووچۆ وە کێشە یاساییەکانیان دادەمەزرێت
  2023-03-13       406       

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت پێشوازیان كردووە لە سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی كردوە بیرۆكەی دامەزراندنی دووداگای تایبەتمەند بۆتاوانەكانی هاتووچۆ و وەكێشە یاساییەكان تاوتوێ كراوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ دووشەممە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی عمیدی مافپەروەر (عومه‌ر نامق حسێن) لەگەڵ چەند بەڕێوەبەری بەشە تایبەتمەندەکان پێشوازییان کرد لە بەڕێز دادوەر (جاسم جزا جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی. 

ئەوەش خراوەتەڕوو: تەوەری سەردانەکە گفتوگۆکردن بوو دەربارەی هەماهەنگی زیاتر لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و دادگاکان، هەروەها تاوتوێی بیرۆکەی پێویستی دامەزراندنی دوو دادگای تایبەتمەند بۆ تاوانەکانی هاتووچۆ وە کێشە یاساییەکانیان لەژێر ناونیشانی (دادگای لێکۆڵینەوە و دادگای کەتن)، کە بەهۆی ئەمەوە کارئاسانی زیاتر دەکەن بۆ خێرا ڕاپەڕاندنی کەیسەکانی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی ڕۆتین و کاتی لێکۆڵینەوە بۆ هاوڵاتییان. 

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ووتی: پشتیوانی تەواو بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی هاتووچۆ لە چوارچێوەی یاسا پەیڕەوکراوەکاندا دەكەین وهەروەها هەوڵ دەدەن بۆ زوو جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە لە پێناو سەروەری یاساو بەرژەوەندی گشتی. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×