كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆش ئەگەری باران لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەیە
  2023-03-17       605       

بەپێی پێشبینی كەشناسی هەرێم ئەمڕۆ هەینی، ئەگەری بارینی باران لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەیەو ئەمڕۆ و سبەینێش پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمە باران یان تاوە بارانی کورتخایەن هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە 3 تا 5 پلە لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ، بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر بەرز دەبنەوە بەشێوەیەك كە لە چاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بە 2 تا 3 پلە بەرزتر دەبنەوە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 20، سلێمانی: 20، دھۆک: 18، کەرکوک: 23، ھەڵەبجە: 22، سۆران: 19، گەرمیان: 25 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×