تا ساڵی ٢٠٣٠ عێراق ٩ ملیۆن ئۆتۆمبێل تێپەڕ دەکات
  2023-03-17       164       


ئەمڕۆ هەینی، ئەندازیار مەنار ئەلعوبێدی، ئەندازیار لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق پێشبینی کرد کە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی ناو کەرتی تایبەت لە عێراق بگاتە زیاتر لە ٩ ملیۆن ئۆتۆمبێل، تا ساڵی ٢٠٣٠.

ئاوێنه‌: عوبەیدی لە نوسینێکیدا ڕایگەیاندووە، “پێشبینیدەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2030 ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی کەرتی تایبەت بگاتە نزیکەی 9.5 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەری عێراق لە ئەنجامی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی ساڵانە، کە پێشبینیدەکرێت تا کۆتایی ساڵی ٢٠٣٠ بگاتە زیاتر لە ٥١ ملیۆن کەس ".

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت ساڵانە بەکارهێنانی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکان بگاتە بایی 10 ترلیۆن دینار، ئەوەش بەپێی نرخی ئێستای سووتەمەنی، کە ڕەنگە لەگەڵ گۆڕانی نرخی نەوتدا پارەی سووتەمەنی زیاد بکات.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی "بڕی پێویستی سووتەمەنی عێراق لە ساڵی ٢٠٣٠ ساڵانە زیاتر لە ١٧ ملیار لیتر دەبێت بۆ دابینکردنی بەکارهێنانی پێویستی ئۆتۆمبێلەکانی ئێستا".

ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕەنگە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان و بڕی سووتەمەنی پێویست بگۆڕێت لەگەڵ گۆڕانی ژێرخانی ئابووری و سروشتی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو، بەڵام بەردەوامبوون بەو شێوازەی ئێستا پەیوەندی بە هاوردەکردنەوە هەیە بەبێ بوونی ژێرخانێک کە خەرجییەکانی سووتەمەنی کەمدەکاتەوە، وەک ئەو ژمارانەی پێشتر باسمان کرد نزیکترینن لە ڕوودان”.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×