سەرۆكایەتی هەرێم: بەتوندی ئیدانەی كارە تاوانكارییەكەی جندرێس دەكەین
  2023-03-21       578       

وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئیدانەی ئەو كارە تاوانكارییە دەكەن كه‌ ئێواره‌ى دوێنێ دوشه‌ممه‌ له‌ شارۆچكەی  جندرێسی رۆژئاوای كوردستان له‌ كاتى داگيرساندنى ئاگرى نه‌ورۆزدا ده‌رهه‌ق به‌ چه‌ند هاوڵاتييه‌كى كورد ئه‌نجام درا و تيايدا چوار كه‌س گيانيان له‌ ده‌ست دا.

ئاوێنە: ئێوارەی دوێنێ دوشەممە، گروپی "ئەحرار شەرقیە"ی سەربە توركیا، لە ناحیەی "جندرێس"ی سەربە عەفرین، تەقەیان لە كۆمەڵێك هاوڵاتی كورد كرد كە لەسەر سەربانی ماڵەكانیان ئاگری نەورۆزیان دەكردەوەو لە ئاكامدا چوار هاوڵاتی شەهیدبون.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانكارييه‌ ده‌كات كه‌ ئێواره‌ى دوێنێ دوشه‌ممه‌ 20/3/2023 له‌ شارى جندرێس له‌ سوريا له‌ كاتى داگيرساندنى ئاگرى نه‌ورۆزدا ده‌رهه‌ق به‌ چه‌ند هاوڵاتييه‌كى كورد ئه‌نجام درا و تيايدا چوار كه‌س گيانيان له‌ ده‌ست دا."

داواشی له‌ لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه كردوە"تاوانكاران بدۆزنه‌وه‌ به‌ سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن و ڕێگه‌ له‌ دوباره‌وونه‌ى تاوانكاريى وا بگيرێت."

ئەو هاوڵاتیانەی لەو روداوەدا شەهیدبون لە یەك خێزان بون بە ناوەكانی فەرحان عوسمان 43 ساڵ، نەزمی عوسمان 38 ساڵ، محەمەد نەزمی عوسمان 18 ساڵ و محەمەد عوسمان 42 ساڵ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×