پۆلیسی بەسرە: دەیان سواڵكەر دەستگیركران كە خەڵكی پارێزگاكانی باكورو كوردستانن
  2023-03-24       553       

پۆلیسی بەسرە رایگەیاند، لەچوارچێوەی هەڵمەتێكدا لەناو شاری بەسرە دەیان سواڵكەر دەستگیركران كە سەرجەمیان خەڵكی پارێزگاكانی باكور و هەرێمی كوردستانن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەسرە لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی فراواندا بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی سواڵدەكەن لەناو شاری بەسرە، 50 منداڵ، 30 ژن و 15 پیاو كە بەشێوەی خانەوادە بون، دەستگیركران.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سەرجەم ئەو سواڵكەرانەی دەستگیركراون خەڵكی پارێزگاكانی باكورو هەرێمی كوردستانن و لە چەند هۆتێلێكی بەسرە دەمانەوە.

پۆلیسی بەسرە ئاماژەی بەوەشداوە كە بە بڕیاری دادگاو بەپێی ماددەی پێنج لە یاسای بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، فەرمانی راگرتنی سەرجەمیان دراوە و هەڵمەتەكەش بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×