لە هەرێم رێژەی زەكات و سەرفیترەو فیدیە دیاریكرا
  2023-03-27       427       

ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، رێژەی زەكات و سەرفیترەو فیدیەی بۆ ئەمساڵ دیاریكرد.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە فتوایەكدا رایگەیاندوە، ڕێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌ئه‌مساڵدا ‌لایه‌نیكه‌م سێ هه‌زارو 500 دینار ده‌بێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژونه‌بون بۆ هه‌ر ڕۆژێك سێ هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت.

هەر بەپێی فتواكە، ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تیادا واجب ده‌بێت بریتییه‌ له‌ حه‌وت ملیۆن و 200 هه‌زار دینار، واتە "هه‌ركه‌سێك حه‌وت ملیۆن و 200 هه‌زار دیناری عێراقی هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌، واجبه‌ بۆ هه‌ر ملیۆنێك 25 هه‌زار دیناری عێراقی به‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تان."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×