دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، لەمانگی رابردوودا چەندین فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشت کردنیان بۆ چەندین بەرپرسی پلەباڵا ناردووە.
ئاوێنە: دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگی رابردوودا 41 فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشت کردنیان بۆ کەسانی پلە باڵا دەرکردووە لە رێگەی دادگاکانەوە.
باسی لەوەشکردووە، 223 دۆسیەی ئاشکراکردنی گەندەڵیان هەبووە، زیاد لە 100 کەسیش لەکاتی ئەنجامدانی پێشێلکاریدا دەستگیرکراون.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە کاتی دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی بە هاووڵاتیان دا رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە پێشینەی کارەکانی حکومەتەکەی دەبێت و لە چەند رۆژی رابردووشدا سەرۆکی پێشووی وەقفی سونی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرا.