دادگای رەسافە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی هیشام هاشمی دەرکرد
  2023-05-07       603       

دادگای تاوانەکانی رەسافە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی هیشام هاشمی کەسایەتی دیاری عێراقی و شارەزای بواری ئاسایشی نەتەوەیی دەرکرد.

ئاوێنە: ئەمڕۆ، یەکشەممە، دادگای رەسافەی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەحمەد کەنانی بکوژی هیشام هاشمی مێژوونوس و شارەزا لە کارووباری ئاسایش دەرکرد.

بەهۆی پاڵپشتیکردنی بکوژەکە لەلایەن چەند کەسایەتییەکی سیاسی و سەربازییەوە نزیکەی ١٠ جار دادگاییکردنی بکوژەکە دواخرا.  

لە ٦ـی تەموزی ساڵی ٢٠٢٠ هیشام هاشمی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا و لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن سێ چەکدارەوە تەقەی لێکرا و گیانیلەدەستدا.

لە ١٦ـی تەموزیشدا هێزەکانی ئاسایشی عێراق ئەحمەد کەنانی بە تۆمەتی کوشتنی هیشام هاشمی دەستگیرکرد و دانی بە تاوانەکەیدا نا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×