عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، پێویستە هیچ لایه‌نێك په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت به هی خۆی و حیزبه‌كه‌ی نه‌زانێت، دەشڵێت، به‌بێ ڕێككه‌وتن و سازانی نیشتمانیی، له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردن و هه‌مواركردنی یاسا‌كه‌ی و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌مان نییه.
ئاوێنە: عەلی باپیر، ئەمشەو سێشەممە، لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستانەوە هۆشدارییەكی چەند خاڵی بڵاوكردەوەو رایگەیاند"شكاندنی شكۆی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری پوكانه‌وه‌ی هه‌رێم و بێ ئیعتیباركردنیه‌تی و، شیعاری بێ كرداریش دادی كه‌س نادات و، هیچ ده‌ردێك چاره‌سه‌ر ناكات."
ئەوەشی خستۆتەڕو"پێویسته بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامیی هه‌رێم، هه‌مومان پابه‌ندی پڕه‌نسیپ و یاسایه‌كان بین و، هیچ لایه‌نێك په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت به هی خۆی و حیزبه‌كه‌ی نه‌زانێ، چونكه له ئه‌سڵدا هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی هی هه‌مو خه‌ڵكین."
سەرۆكی كۆمەڵ جەختی كردۆتەوە كە "سه‌پاندنی دۆخێكی تایبه‌ت به‌سه‌ر هه‌رێمدا، دژی بنه‌مایه‌كانی ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان و، سازانی نیشتمانیی و، ڕێز له‌یه‌كدی گرتنه‌و، هیچ به‌رهه‌مێكی چاكی لێ ناچنرێته‌وه."
ئاماژەی بەوەشداوە "با عیبڕه‌ت و په‌ند له هه‌ڵه‌كانی ڕابردومان و شێوه‌ی ئیداره‌دانی خراپی وڵاتمان وه‌ربگرین و، چیدی خۆمان ئیحڕاجی ئه‌ملاولا نه‌كه‌ین و، بزانین كه به‌بێ ڕێككه‌وتن و سازانی نیشتمانیی، له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردن و، هه‌مواركردنی یاسایه‌كه‌ی و، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، كه هیچ گومانێك هه‌ڵنه‌گرێ، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌مان نییه."
دەقی هۆشدارییەكە:
دۆخی ئێستای هه‌رێم و چه‌ند هۆشدارییه‌ك بۆ هه‌مو لایه‌ك
1- شكاندنی شكۆی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری پوكانه‌وه‌ی هه‌رێم و بێ ئیعتیباركردنیه‌تی و، شیعاری بێ كرداریش دادی كه‌س نادات و، هیچ ده‌ردێك چاره‌سه‌ر ناكات.
2- پێویسته بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامیی هه‌رێم، هه‌مومان پابه‌ندی پڕه‌نسیپ و یاسایه‌كان بین و، هیچ لایه‌نێك په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت به هی خۆی و حیزبه‌كه‌ی نه‌زانێ، چونكه له ئه‌سڵدا هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی هی هه‌مو خه‌ڵكین.
3- سه‌پاندنی دۆخێكی تایبه‌ت به‌سه‌ر هه‌رێمدا، دژی بنه‌مایه‌كانی ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان و، سازانی نیشتمانیی و، ڕێز له‌یه‌كدی گرتنه‌و، هیچ به‌رهه‌مێكی چاكی لێ ناچنرێته‌وه.
4- كه‌واته: با عیبڕه‌ت و په‌ند له هه‌ڵه‌كانی ڕابردومان و شێوه‌ی ئیداره‌دانی خراپی وڵاتمان وه‌ربگرین و، چیدی خۆمان ئیحڕاجی ئه‌ملاولا نه‌كه‌ین و، بزانین كه به‌بێ ڕێككه‌وتن و سازانی نیشتمانیی، له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردن و، هه‌مواركردنی یاسایه‌كه‌ی و، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، كه هیچ گومانێك هه‌ڵنه‌گرێ، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌مان نییه و، گوتراویشه: (ومن ضاق به العدل فالجور علیه أضیق)، هه‌ركه‌س به دادگه‌ریی سه‌غڵه‌ت ببێ، به سته‌م و زۆر سه‌غڵه‌تتر ده‌بێ.
عه‌لی باپیر
23/5/2023 ز
3 ذي القعدة 144 ك