كه‌شناسی: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه‌
  2023-05-25       248       

 كه‌شناسی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 26ی ئایاری 2023، بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، بارانبارین به‌شێوه‌ی پروشكه‌ باران به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

ئاوێنە: كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئەو ناسەقامگیریەی لە کەشوهه‌وا هەیە لە سەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت، پروشکە باران لە هەندێ ناوچەی‌ جیا جیا دەبارێت لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و سنووری‌ پارێزگای‌ دهۆک ئەگەری بارانی زیاتر هەیە بە تایبەت لە کاتەکانی شەو هەندێک جار هەورە تریشقەی‌ لەگەڵدا دەبێت، لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز خۆل هەیە لە هەندێک ناوچە".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی 1 – 2 پلە لە تۆمارکراوەکانی‌ دوێنێ، خێرایی‌ با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10 - 25 کیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكد".

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی، 26ی ئایاری 2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای سلێمانی باران بارینێکی کەم دەبارێت، لە ناوچە شاخاویەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی ئەگەری لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە. لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با لە هەندێک ناوچە بەرز بونەوەی تۆز و خۆڵ دەبێت.

ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی‌ ئەمڕۆ.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 33 پلەی‌ سیلیزی‌

سلێمانی: 30 پلەی‌ سیلیزی‌

دهۆک: 30 پلەی‌ سیلیزی‌

کەرکوک: 34 پلەی‌ سیلیزی‌

هەڵەبجە: 33 پلەی‌ سیلیزی‌

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی‌ سیلیزی‌

زاخۆ: 31 پلەی‌ سیلیزی‌

سۆران: 25 پلەی‌ سیلیزی‌

گەرمیان: 39 پلەی‌ سیلیزی‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×