ئومێد خۆشناو: كامێرای پۆینت تو پۆینت لە هەمو رێگە سەرەكییەكانی هەولێر دادەنرێت
  2023-06-03       608       

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، کامێرای تیژڕۆیی ناسراو بە پۆینت تو پۆینت لە هەمو رێگە سەرەکییەکانی سنوری پارێزگاکەدا دادەنرێت. دەشڵێت، "هیوادارین لە زوترین کاتدا" کامێراکان دابنرێن.

 ئاوێنە: ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، بە روداوی وت، بەپێی ئەو پلانەی وەزارەتی ناوخۆ هەیەتی، لە هەمو هەرێمی کوردستان کامێراکانی پۆینت تو پۆینت دادەنرێن.

 پارێزگاری هەولێر باسی لەوەشكرد، لە سنوری پارێزگاکەیاندا لە رێگە سەرەکییەکانی چون و هاتن کامێرای پۆینت تو پۆینت دادەنرێن، هەروەها لەنێو شاریش ئەو کامێرایانە دادەنرێن.

وتیشی، بە هەمو شێوەیەک پشتیوانی لە دانانی ئەو کامێرایانە دەکەن کە وەکو خۆی دەڵێت، "لە بەرژەوەندیی خەڵکە".

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×