2019-08-02   1041     
سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی "ناوچه‌ی ئارام" له‌باكوری سوریا، 5ی ئه‌م مانگه دووه‌مین وۆرکشۆپی هاوبه‌شی نێوان ئهمریكاو توركیا له‌ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویکردۆتەوە، به‌پرسانی سه‌ربازیی ئەمریکا به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌كاره‌كانی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام كه پلانی بۆ دانراوه له‌باكوری سووریا دابمه‌زرێنرێت، 4ی ئاب ده‌گه‌نه توركیا.
لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، 5ی ئاب دووه‌مین وۆركشۆپ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ئه‌نقه‌ره درێژه‌ی پێده‌درێت كه 23ی تهمموز دهستپێكردبو.
ئەمڕۆ هەینی، حامی ئاكسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەكەی ناچارە تاكلایەنە ناوچەی ئارام لەسوریا دروستبكات ئەگەر لەگەڵ ئەمریكا لەوبارەیەوە نەگەیشتنە رێككەوتن.
وتیشی، توركیا بۆچونەكانی خۆی لەبارەی ناوچە ئارامەكەی سوریاوە داوەتە جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا، كە پێیوایە قوڵایی ناوچەكە دەبێت 32 كیلۆمەتر بێت لەسنوری توركیا بۆ ناو خاكی سوریا‌و هەروەها ناوچەكەش لەژێر ركێفی توركیادا بێت‌و یەپەگە لەو ناوچەیە بكرێتە دەرەوە.
جەختیشی كردەوە كە وڵاتەكەی رێگەنادات گفتوگۆكان لەبارەی ناوچە ئارامەكەوە ببنە پاساوێك بۆ دواخستنی و وتیشی"ئەگەر داخوازییەكانمان بەدی نەیەن، توانای ئەوەمان هەیە هەمو جۆرە رێكارێك بۆ زامنكردنی ئاسایشی نەتەوەییمان بگرینەبەر."