سێ شه‌ممه‌, 20 ی ئایار , 2025
یەکەم بارانی سەرتاسەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەبارێت
  2023-09-24       1056       

پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکەم بارانبارینی سەرتاسەری لە عێراق لە نێوان 10 بۆ 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو دەست پێدەکات.

ئاوێنە: بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایانی کەشناسیی عێراقی، گەشبینی هەیە سەبارەت بە پێوەرەکانی دەستپێکی وەرزی بارانبارین، کە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوووە دەستپێدەکات.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، “پێشبینی دەکرێت زۆرترین رێژەی بارانبارین لە پارێزگاری دهۆک دەبێت، پاشان هەولێر و سلێمانی و باکور و رۆژهەڵاتی نەینەوا”.

شارەزایانی کەشناسی باس لەوەدەکەن، “ئەم زنجیرەیە لەسەر بنەمای ئەو بڕە بارانەیە کە پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر ببارێت”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×