١٧ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیان دەگەڕێتەوە هەرێم
  2019-08-12       605       

حاجیانی هەرێمی كوردستان ئەرەكانیان كۆتاییهاتوە و لە ١٧ی ئەم مانگەشدا یەكەم كاروان دەگەڕێتەوە هەرێم.

حاجیانی هەرێمی كوردستان، ئەركەكانی حەجیان بەجێهێناو بڕیارە 17ی ئەم مانگە یەكەم كاروانیانە بگەڕێنەوە هەرێم.

ئاوێنە: كاروان ستونی، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم بە میدیای یەكێتی راگەیاند، بەجێهێنانی فەریزەی حەج كۆتایی هاتوە، حاجیانی هەرێمی كوردستانیش لە دو رۆژی داهاتودا تەواوی ئەركەكانیان كۆتایی دێت و دواتر دەست بە گەڕانەوە دەكەن بەرەو هەرێمی كوردستان.

وتیشی؛ بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقەوە دیاریكراوە، رۆژی ١٧ی ئەم مانگە لە مەككەوە یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم لە رێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە، بەڵام ژمارەیەك لە حاجیانی هەرێم بەهۆی ئەوەی راستەوخۆ چونەتە مەككە، دوای سەردانی شاری مەدینە و بەسەركردنەوەی شوێنە ئایینیەكان لە مەدینەوە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێم.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×