ئەمیرێکى داعش دەستگیرکرا كه‌ سێ کوردی سەربڕیوە
  2019-08-13       2389       

وەزارەتى بەرگریى عێراق لەپەیجى فەرمیى خۆى لە فەیسبوک، دەستگیرکردنى گروپێکى تیرۆریستى رادەگەیەنێنت، کە لەنێوانیاندا ئەمیرێکى داعشى تێدایەو دانی بە سەربڕینی سێ کوردا ناوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند ئەمیرێکی داعشیان لەحەویجە لەباشوری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک "دەستگیرکرد"و سێ شانەی "تیرۆریستیشیان" هەڵوەشاندەوە و ئەمیرەکەی داعش دانی بە سەربڕینی سێ کوردا ناوە.

لەدانپێدانانێکى ڤیدۆیدا، کە وەزارەتى بەرگرى بڵاوىکردوەتەوە ئەو کەسەى کە بە ئەمیری داعش لەحەویجە ناسێنراوە دەڵێت "ئەندامانی گروپەکەمان لەنێو شاری کەرکوک سێ کەسیان لە نەتەوەی کورد دەستگیرکرد و هێنایاننە قەزای حەویجە، ئەمیر فەرمانی پێکردم سەریان ببڕم، من و دو کەسی دیکە لە گروپەکەمان کە خەڵکی دیالە بون، فەرمانەکەمان جێبەجێ کرد".

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو چەکدارانە دەڵێت: "مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایش لە کەرکووک سێ شانەی تیرۆرستییان هەڵوەشاندەوە. شانەکان دانیان بە ئەنجام دانی دڕندەترین تاوانی دژی مرۆڤ و کوشتنی خەڵکی بێتاواندا نا و لێکۆڵینەوەی بەردەوام لەگەڵ ئەندامانی شانە تیرۆریستییەکان زانیاری ئاشکرا کرد سەبارەت بە شوێنی گواستنەوەی خۆراک و بۆمبی چێندراو".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×