دوبەی میوانداری کۆنفرانسی وەبەرهێنانی عێراق دەکات
  2023-11-24       213       

سەرەتای مانگی داهاتوو، دوبەی میوانداری کۆنفرانسی وەبەرهێنانی عێراق دەکات.

رۆژنامەی ئەلخەلیجی ئیماراتی، بڵاویکردووەتەوە،  ئەنجومەنی بازرگانیی عێراقی بەریتانیانی ئامادەکاری  بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێک لە دوبەی دەکات لە 7-8ی کانوونی دووەمی داهاتوو، بە ئامانجی پتەوکردنی هاوبەشی و بزوێنەری گۆڕانکاریی ئابووری لە عێراق.

د.سانی بن ئەحمەد، وەزیری دەوڵەت بۆ بازرگانی دەرەوە، لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا وتارێک پێشکەش دەکات، لە ژێر ناونیشانی “بنیاتنانی ئایندەیەکی بەردەوام”.

عەبدوڵڵا ئەلساڵح، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی ئابوری بۆ کاروباری بازرگانی دەرەکی ڕایگەیاند: لەگەڵ هاوڕێکانمان لە عێراق و ئەنجومەنی بازرگانی عێراق تاوتوێی هەوڵە هاوبەشەکان دەکەین بۆ یارمەتیدانی وڵات لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا.

کۆنفرانسەکە ئەو کۆمپانیایانە کۆدەکاتەوە کە لە بواری بازرگانیدا کاردەکەن، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنان بە ئامانجی پاڵپشتیی پیشەسازی گەلی عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیدارەی کۆنفڕانسەکە، گەشەی بەرچاوی بازرگانی نێوان ئیمارات و عێراق لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٦٠%ی تێپەڕاندووە، ئەوەش پەرەسەندنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات پشتڕاست دەکاتەوە.

ئەم چالاکییە پێگەی ئیمارات وەک ناوەندی بازرگانی سەرەکی عێراق پشتڕاست دەکاتەوە، هەروەها ڕۆڵی پەرەسەندنی وڵاتەکە لە ئاسانکاریی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان پیشان دەدات.

ئیمارات وەک شوێنی کۆبوونەوەی هەمووان لە بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکاوە تا هیندستان و تورکیا و عێراق و کەنداو سەیر دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×