بانکى ناوەندى عێراق زیاتر لە ٢٤٢ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2023-11-26       258       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٤٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٢٠ ملیۆن دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٤٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە\.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٢٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٢٠ ملیۆن دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٧ هەزار و ٤٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×