شاندێكی عێراق لەبارەی ئاڵوگۆڕی داراییەوە سەردانی توركیا دەكات
  2023-11-27       227       

ئاژانسی فەرمی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ شاندێكی عێراق بۆ تاوتوێی چەند دۆسییەیەكی بانكی و ئاڵوگۆڕی دارایی و  سەردانی توركیا دەكات، بە پێی زانیارییەكان چەند ڕێككەوتنێک لە نێوان بانكە توركی و عێراقییەكان واژۆ دەكرێت.

ئاژانسی فەرمی عێراق لە زاری سەرچاوەیەك لە حكومەتەوە هەواڵی چوونی شاندێكی عێراق بۆ توركیاى بڵاو كردووەتەوە.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستە ڕوو، ئەمڕۆ شاندێكی عێراقی، كە پێكهاتوون لە ڕاوێژكاری دارایی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سێ بەرپرسی بانكی ناوەندی عێراق و ١٢ بەڕێوەبەری گشتی بانكە عێراقییەكان سەردانی ئەنقەرە دەكەن، بە مەبەستی تەواوكردنی دانوستانەكانی پێشووتر لەگەڵ توركیا، تایبەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌ لەگەڵ عێراق بە ڕێگەى یاسایی و بانكە پاڵپشتیكراوەكان.

ئاماژە بەوەش كراوە، شاندەكەی عێراق گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەك دامەزراوەیی بانكی و دارایی توركیا ئەنجام دەدات، لەوانە بانكی ناوەندی توركیا، كۆمەڵەی بانكەكانی ئەو وڵاتە، هەروەها ناوەندی چاودێری و بانكی توركیا.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكەی حكومەتی عێراق، شاندەكە بۆ واژۆكردنی چەندین ڕێككەوتن لە نێوان بانكە توركی و عێراقییەكان سەردانی توركیا دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×