بڕیاره ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر دو سكاڵای تایبه‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان كۆببێته‌وه، یه‌كێك له سكاڵاكانیش له‌سه‌ر هه‌ردو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه.
به‌گوێره‌ی سكاڵای ئه‌مڕۆ كه له‌خشته‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای فیدڕاڵی دیاریكراوه، هه‌ریه‌ك له عه‌داله‌ت ره‌حیم، بوخاری جه‌میل عه‌لی، حه‌یده‌ر محه‌مه‌د سكاڵایان تۆماركردوه له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌ركه‌كه‌ی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم سه‌ره‌ڕای ئه‌ركه‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له سكاڵاكه‌دا، داواكاران داوای ده‌ركردنی بڕیاری ده‌وڵه‌تیان كردوه، بۆ دابه‌شكردن و ناردنی موچه‌كانیان و باقی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگه‌كانی (ته‌مموز/7، ئاب/8)ی 2023) و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له نێوان هه‌ردو داوا له‌سه‌ركراودا، كه بونه هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی ژماره (13)ی ساڵی 2023 و پابه‌ندكردنیان به پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له داهاتودا، هه‌روه‌ك باقی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی فیدڕاڵی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ و به‌پێی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای فیدڕاڵی، تایبه‌ت به سكاڵای مه‌حمود حسێن ره‌زا عگێلی ئه‌مینداری گشتی پارتی ئومه‌ی عێراقی سكاڵای له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تۆماركردوه و داوایكردوه، بڕیارێك بۆ خه‌رجكردنی موچه‌ی دواكه‌وتوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكرێت، به‌پێی ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2023 ئاماژه‌ی پێكراوه
داواشیكردوه، داوا له حكومه‌تی فیدراڵی بكرێت پابه‌ند بێت به واده‌ی پێدانی موچه له‌سه‌ر واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، هه‌روه‌ك باقی فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی پارێزگاكانی عێراق.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تاوه‌كو ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردودا چه‌ندین موچه‌یان نه‌دراوه، ژماره‌یه‌ك له موچه‌كانیشیان به‌ناوی لێبڕین و پاشه‌كه‌وته‌وه به‌شێكی لێ بڕدراوه، تاوه‌كو ئێستا له‌چاوه‌ڕوانی موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2023دان، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمیش له به‌غدایه بۆ رازیكردنی حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌مه‌به‌ستی ناردنی موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ.