بانکی ناوه‌ندی عێراق: سه‌ركه‌وتوبوین له‌ سەقامگیركردنی نرخ و پاراستنی رێژەی هەڵاوسان
  2023-11-30       200       

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانکی ناوه‌ندی عێراقی رایگه‌یاند، رەوتی هەڵاوسان لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ و عەرەبی سروشتی ئەو سەقامگیرییەی نرخەکان ئاشکرا دەکات کە لە وڵاتەکەدا بەدەستهاتوە، ئه‌وه‌ش رەنگدانەوەی "سەرکەوتنی ئامڕازەکانی سیاسەتی بانکی ناوەندییە لە بەدەستهێنانی سەقامگیری نرخ و پاراستنی رێژەی هەڵاوسان لە سنورێکی په‌سه‌ندكراودا".

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانکی ناوه‌ندی عێراقی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "رەوتی هەڵاوسان لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ و عەرەبی سروشتی ئەو سەقامگیرییەی نرخەکان ئاشکرا دەکات کە لە وڵاتەکەدا بەدەستهاتوە بە بەراورد بە زۆرێک لەو وڵاتانە کە هەڵاوسان گەیشتوەتە دو یان سێ پلەی ده‌یه‌مین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هەڵاوسان لە عێراق لە مانگی (ئاب/8)ی 2023 گەیشتوەتە نزیکەی 3.7%، سەرەڕای هەڵاوسانی بەرز لە وڵاتان، ئەوەش "رەنگدانەوەی سەرکەوتنی ئامڕازەکانی سیاسەتی بانکی ناوەندییە لە بەدەستهێنانی سەقامگیری نرخ و پاراستنی ڕێژەی هەڵاوسان لە سنورێکی په‌سه‌ندكراودا".

بانکی ناوه‌ندی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هه‌ریه‌ک له‌  وڵاتی ئێران رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی  46% و وڵاتی تورکیاش رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی 57% بون، ئەو سەرکەوتنه‌ش رەنگدانەوەی سیاسەتی بانکی ناوەندیی عێراقه‌ لە بەدەستهێنانی سەقامگیری نرخ و پاراستنی رێژەی هەڵاوسان لە سنورێکی قبوڵکراودا".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×