رۆژنامەی العربي الجدید: بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق نزیكن لە بۆچوونی نوری مالیكی
  2023-11-30       259       

 
رۆژنامەی (العربي الجدید) ڕایدەگەیەنێت،"بڕیاڕەكانی دادگای فیدراڵی عێراق نزیكن لە بۆچوونی نوری مالیكی،چەندین بڕیاڕی چارەنوسسازی داوە كە سیاسیین و پێچەوانەی یاسان".
 
 ئاوێنه‌: رۆژنامەی (العربي الجدید) بڵاویكردووەتەوە،"لە دوای بڕیاری لەكارخستنی محەممەد حەلبوسی, سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە پۆستەكەی بە تۆمەتی ساختەكاری, جارێكی تر مشتومڕ لەبارەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دروستبووەوە،دادگای باڵای فیدراڵی, لەلایەن خودی حەلبوسییەوە روبەڕوی كۆمەڵێك پرسیار بوەوە دوای بڕیاڕی لەكارخستنی, لەوانە, دادگاكە دەسەڵاتی ئەوەی نییە سەرۆكی پەرلەمان لەكاربخات, هەروەها بەكارهێنانی بڕگەكانی دەستور لەشوێنی نەگوجاودا".
 
ئاماژە بەوەشدراوە،"زۆرینەی بڕیاڕە گەورەكانی دادگای فیدڕاڵی نزیكە لە دید و بۆچونی سیاسی سەركردەی حزبە گەورەكان, كە رەنگە دیارترینیان نوری مالیكی بێت".
 
ئەوەشخراوەتەڕوو،"مالیكی بەوە ناسراوە كۆنتڕۆڵی دادگای كردووە, لەڕێی بەرژوەندی و وەلائاتی حزبی و رێككەوتن و لێكگەیشتن, كە لە ماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا بۆ دوو خول (2006-2014) كاری بۆ كردووە".
 
هەروەها هاتووە،"بڕیاری لەكارخستنی حەلبوسی, زۆرێك لە هەڵوێستەكانی پێشوی دادگای باڵای فیدڕاڵی بیری عێراقییەكان هێناوە, كە رەنگە دیارترینیان, دوای هەڵبژاردنی ساڵی (2010) بێت, كاتێك مافی پێكهێنانی حكومەتی لە كوتلەی براوە داماڵی كە "ئیئتیلافی عێراقیە"بوو بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی و دەرفەتی مانەوەی بۆ ویلایەتی دووەمی مالیكی رەخساند, لەڕێی شڕۆڤەكردنی "گەورەترین كوتلە" كە دەستوری عێرقیدا هاتووە سەبارەت بە كوتلەی براوە لە هەڵبژاردن, بەڵام مەدحەت مەحمود, سەرۆكی دادگاكە لەو  كاتەدا, وای شرۆڤەكرد كە كوتلەی براوە ئەو كوتلەیەیە, دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان پێكهێنراوە, نەك ئەوەی لە هەڵبژاردن بردویەتیەوە".
 
لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكەدا هاتووە،"بڕیاڕی تر هەیە كە بە پێچەوانەی یاسا دانرا لەكاتی خۆیدا, لە نمونەی, سەرلەنوێ‌ ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان لە هەڵبژاردنی (2018) لەسەرداوای سەركردەی حزبەكان, كە دیارترینیان نوری مالیكی بوو, هەروەها بڕیاڕی دادگا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و غازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەڵوەشاندنەوەی و بڕیاڕی رێگەگرتن لە ناردانی پارە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم".
 
سەركردەیەكی دیاری رەوتی سەدر رایگەیاندووە،"بڕیاڕەكانی دادگای فیدڕاڵی هەمیشە لە بەرژەوەندی چوارچێوەی هەماهەنگیە, قەیرانە سیاسییەكان سەلەماندوویەتی لەدوای هەڵبژاردنی (2021)و دواینیشیان كێشەی حەلبوسی بوو".
 
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە،"ئەگەر كوتلەی سەدر لە پەرلەمان نەكشایەتەوە و بیتوانیانە حكومەت پێكبهێنێت, یەكەم كاری لە پەرلەمان هەمواری دادگای باڵای فیدڕاڵی دەبوو, بۆ سنوورداركردنی بەشێك لەو دەسەڵاتانەی هەیەتی و قۆزراونەتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×