وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان سبەی چوارشەممە موچەی ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەكرێت.
ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە سبهی چوارشهممه 18/02/2020 موچهی ئهنجومهنی دادوهری دابهش دهكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد.
ڕونیشی کردەوە، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، بڕە پارەکە رادەستی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ”ھیچ کێشەیەک بۆ موچەی فەرمانبەران لە بەغداوە دروست نەکراوە“.