2020-03-26   54876     
له توێژینهوهیهكدا كه له New England Journal of Medicine بڵاوكراوهتهوه، ئاماژه بهوه كراوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دهتوانێت بۆ ماوهی ٧٢ كاتژمێر لهسهر پۆڵا بمێنێتهوه.
ئاوێنه: ماوەی مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەر تەنەکان:
لەسەر رووکاری ستیل : ٧٢ کاتژمێر
کاغەز :٩٦-١٢٠ کاتژمێر
پلاستیک: ١٢٠ کاتژمێر
لە ھەوادا: ٣ کاتژمێر
ئەلەمنیۆم: ٢-٨ کاتژمێر
دەستکێشی نەشتەرگەری: ٨ کاتژمێر
تەختە و شووشە :٩٦ کاتژمێر
وریایی بەرامبەر قژ و ریش
پسپۆڕان باس لەوە دەکەن کە قژ و ریش گونجاون بۆ گەشەکردنی ڤایرۆس، لەبەرئەوە پێویستە قژ و ریش کورت بکرێنەوە و لەو شوێنانەی کە پێویستن کلێت و کڵاو بەکاربھێنرێت.
لە بارەی دەستشۆر و پاکەرەوەکان، ھەروەھا پلاستیکی ناوماڵ دەبێت ئەو جۆرە رووکار و شوێنانە بەشێوەیەکی باش پاک بکرێنەوە
ھەروەھا پێویستە ئاگاداربن لەوەی کاتێک بەرکەوتن لەگەڵ ئەو رووکارانەدا روویدا دەست خاوێن بکرێتەوە.
بەدڵنیایییەوە نابێت دوای بەرکەوتن لەگەڵ ئەو رووکارانەدا، دەست بۆ رووخسار، دەم و لووت ببردرێت.