دوای 48 کاتژمێرەکە شێوازی کارکردنی مارکێت و نانەواو سەمونخانەکان دەگۆڕێت
  2020-04-05       1640       
لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەکاری کردووە بۆ جێبەجێکردنی پلانی دوای ٤٨ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ.

ئاوێنه‌: لەشکر حەمید سەرۆکی  لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، پلانێکی نوێیان داناوە و  ئامادەسازی تەواو کراوە بۆ شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی خۆراک و کردنەوەی نانەوا، فڕنی سەموون، مارکێت، گۆشت فرۆش، میوەفرۆشەکان، عەلوەی سلێمانی و بەگشتی ڕێکخستنی ژیانی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دوای ٤۸ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەگەری کردنەوەی ئەو شوێنانە شێوازی کارکردنیان جیاواز دەبێت و بەتەواوی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەبەرچاو دەگیرێت.

لەشکر حەمید باسی لەوەش کرد، شێوازی کارکردنی مارکێت و نانەواو سەمونخانەکان لەئەگەری کردنەوەیان، شێوازی کارکردنیان جیاواز دەبێت و بەتەواوی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان لەبەرچاو دەگیرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×