وەزارەتی تەندروستی
عێراق، توشبونی 672 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: 15 توشبوی دیكەی كۆرۆنا
گیانیان لەدەستداوەو 243 توشبوش چاكبونەتەوە.
ئاوێنە: وەزارەتی
تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی
24 سەعاتی رابردودا 672 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا:
363 حاڵەت، نەجەف: 8 حاڵەت، بەسرە: 28 حاڵەت، سلێمانی: 57 حاڵەت، هەولێر: 4 حاڵەت،
كەربەلا: 50 حاڵەت، واست: 31 حاڵەت، كەركوك: 11 حاڵەت، دیالە: 10 حاڵەت، بابل: 18
حاڵەت، میسان: 42، دیوانیە: 6 حاڵەت، زیقار: 12 حاڵەت، موسەننا: 19، ئەنبار: 1 حاڵەت، سەڵاحەدین: 2 حاڵەت.
بەپێی بەیاننامەكە
هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 15 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە 8
حاڵەتیان لە بەغداو دو حاڵەتیان لە سلێمانی و پێنج حاڵەتەكەی دیكە لە هەر یەكە لە كەربەلاو
بەسرەو میسان و واست و دیالە بون.
بەگوێرەی بەیاننامەكە
هەر لەو ماوەیەدا 243 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا:
157 حاڵەت، نەجەف: 3 حاڵەت، بەسرە: 16 حاڵەت، هەولێر: 2 حاڵەت، دهۆك: 5 حاڵەت، دیالە:
3 حاڵەت، كەربەلا: 32 حاڵەت، كەركوك: 2 حاڵەت واست: 1 حاڵەت، میسان: 1 حاڵەت، دیوانیە: 2 حاڵەت، موسەننا: 7 حاڵەت، سەڵاحەدین: 3
حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستی
عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا
گەیشتۆتە هەشت هەزار و 840 كەس و لەوانە 271 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو
338 كەسیان چاكبونەتەوەو چوار هەزار و 231 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 50
توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.