مەسعود بارزانی چەکدارو عەنتەرەکانت لە بادینان ڕاگرە
  2020-10-22       1933       
شڤان سەعید بەڕۆشکی
بۆ/ مەسعود بارزانی
بۆ/ پەرلەمان، کونسڵیەکان، UN، دەستەی مافی مرۆڤ و میدیاکان
بەرەبەیانی ئەمرۆ رێککەوتی ٢٢/١٠/٢٠٢٠ چەند هێزێکی چەکداری دەمامکدار بە شێوازێکی ترسناک دەرگای ماڵەکەیان شکاندویانە و چۆنەتە سەر ماڵی برای من مامۆستا (شڤان سەعید بەڕۆشکی) و لەبەر چاوی هاوسەرۆ مناڵەکانی بە لێدان و جلی خەوەوە ڕفێنڕا، هەڕەشەیان لە ژن و ماڵەکەشیان کردووە، مامۆستا شڤان بێ جگە لە ڕاو بۆچۆنی جیاواز و ڕەخنە ئاساییەکانی هیچ تاوانێکی نیە، بویە دەستبەجێ ئازادی بکەن.
پێویستە مەسعود بارزانی چەکدارو عنتەرەکانی لە بادینان بوەستێنیت، کە کەوتونە گیانی ڕۆژنامەنۆس و چاڵاکوانان، ئەگەر ئاگاداری ئەوە جەنابت بەرپرسیارە بەرامبەر ئەم کارە و زوڵمەی حزبەکەت دەکەت وخۆت سەرۆکیانی، ئەگەر ئاگادار نیت ئەوە کارەساتە ئاگات لە کوڕەکەت و حزبەکەت نیە ! ئەمە کەی ئەخلاقی حوکمدارییە بەچەکەوە لەبەرچاوی مناڵ و لێدان خەڵک برفێنن.
داوا لە پەرلەمان، ڕێکخراوەکان و دەستەی مافی مرۆڤ، UN، کونسۆڵەکانی وڵاتان لەهەرێم دەکەم چارەنۆسی براکەم و گشت زیندانیانی ڕای جیاواز ئاشکرا بکەن و فشار بکەن بۆ ئازادکردنیان، ئەم پرۆسە نایاسایی و نادیموکراسیە لە بادینان بوەستێنن.
چارەنۆس و سەلامەتی گیانی برام و دەستگیرکراوەکانی دیکە، لە ئەستوی پارتی، پارێزگارو ئاسایشی گشتی دهۆک دایە، لەسەر مافی خۆمان و ئەم زوڵمە بێدەنگ نابین.
ئەیهان سەعید - چاودێری مافی مرۆڤ
٢٢/١٠/٢٠٢٠   
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×