جۆی هود، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا
رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی پابه‌ند ده‌بێت به به‌كارنه‌هێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه
سه‌ر هیچ وڵاتێكی دیكه.
ئاوێنه: به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا
له‌به‌غدا، ئه‌و وتانه‌ی جۆی هود، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌میانی دیدارێكیدا هاتون له‌گه‌ڵ
شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق.
جۆی هود، له‌دیداره‌كه‌دا جه‌حتی له‌سه‌ر پابه‌ندییه‌كانی
ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به عێراق وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین شه‌ریكه ستراتیژییه‌كانی
واشنتۆن له‌ناوچه‌كه‌دا كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ك جه‌ختیشی له گرنگی بونی حكومه‌تێكی عێراقی به‌هێزو
سه‌قامگیرو خاوه‌ن سه‌روه‌ری كردۆته‌وه.
به‌یاننامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه ویلایه‌ته
یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌راكه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی
عێراقدا ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی پێدانی راوێژ‌و مه‌شق به‌و هێزانه‌و پڕچه‌ككردنی له‌هه‌وڵه‌كانیدا
بۆ له‌ناوبردنی داعش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر عێراق.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی
ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌باشكردنی كاری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رجه‌م
پێكهاته‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
به‌پێی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا جۆی هود هێمای بۆ ئه‌وه‌ش
كردوه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به رێككه‌وتنی
ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پابه‌ند ده‌بێت به به‌كارنه‌هێنانی
خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر وڵاتێكی دیكه.