عەللاگە بەپارەیەو توركیاش چەك دەكڕێت

كارۆخ عوسمان
  2019-04-05     856
توركیا مامەڵەی كڕینی سیستەمی بەرگری (S-400)ی ڕوسیاو فڕۆكەی جەنگی (F-35) ئەمریكا دەكات كەچی نرخی (عەللاگە) ھەر بەرز دەبێتەوە.

نرخی ئەو ٤ فوزەیەی ڕوسیا ٢ ملیارو نیو دۆلارەو نرخی ھەریەك لە فڕۆكەی جەنگی F-35یش ١٠٢ ملیۆن دۆلارە، توركیاش دەیەوێت لەجەولەی یەكەمدا ٣٦ فڕۆكە بە ٣ ملیارو ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بكڕێت.

توركیا بەتەواوی بەرەو وڵاتێكی عەسكەرتاری دەڕوات و نیەتی بەردەوامی شەڕە ھەرێمیەكانی ھەیەو ھاوڵیاتیانیش تادێت باجی ئەو سیاسەتە زیاتر دەدەن.

ئەگەر توركیا بەردەوام بێت لەسەر ئەو سیاسەتە بێگومان ڕەوشی ژیان لەتوركیا دەگەڕێتەوە ساڵی ١٩٩٧ كە گەورەترین گرفتی ئابوری تۆماركردو خەڵكی ئەم وڵاتە كەوتنە خوار ھێڵی ھەژاریەوە.

لەئێستاشدا بارودۆخی ئابوری توركیا لەئاستی ھاوڵاتیاندا تەواو داڕوخاوەو تەنانەت نرخ لەسەر عەللاگە (پۆشات)ی نایلۆن دانراوە، ھەروەھا تادێت ڕۆژ دوای نرخی دراوی توركی (لیرە) دادەبەزێت.

ئەمریكاش بەھۆی كڕینی ئەو ٤ فوزە ڕوسیە باجی زیاتری خستۆتە سەر دراوی توركی و دایبەزاندووە.

بازرگانیەكانیشی بەڕاددەیەك سنوردار كردووە كە بانكەكانی توركیا خەریكە توانای دابین كردنی دراوی بیانی بەتایبەت دۆلاری نامێنێت.

بەھۆی ئەم ڕەوشەوە كەرتی گەشتوگوزاری دابەزیوەو خەڵكی ڕۆژئاوا كەمتر لەجاران ڕوو لەتوركیا دەكەن، ئەم كەرتەش بەھێزترین سێكتەری دابینكردنی ئابوری توركیایە.

كەرتی كشتوكاڵی و پیشەسازیش لاواز دەبن بەھۆی سانسۆری ئەمریكا لەسەر ھەناردەكردنیان.

لەماوەی ڕابردوودا یەدەگی دەستمایەی توركیا ڕێژەیەكی بەرزی تۆماركرد لەكڕینی دۆلاری ئەمریكی، ئەمەش وایكردووە بانكەكانی توركیا توانای پێدانەوەی قەرزو پارە دانراوەكانی نەمێنێت.

ھاوڵاتیان عەللاگەش بەپارە دەكڕن و دەوڵەتیش ٧ ملیارو ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بەچەك دەدات.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×