بڕیاڕی (688)و تێنەگەیشتنی سەركردایەتی كورد

مەسعود عەبدولخالق
  2019-04-05     480
ئەوڕۆ یادی دەرچونی ئەو بڕیاڕە گرنگەیە، كە زۆر رەهەندی یاسایی دەگمەنی بۆ كورد هەیە، زۆر خویندنەوەش هەڵدەگرێ، دەریشدەكەوێ كە سەركردایەتی كورد چەندە خویندنەوەی بۆ سیاسەتی دەولی لەنگە، بەكورتی لەسەری دەوەستین .

بریاڕی 688:
دوای كۆڕەوەكە بۆ سەر سنوری ئیران نامەی  كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە (4/4/1991) بە مۆری (كەمال خەرازی  وەسیقە:( S/22447) بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان، دواییش توركیا لە (3/4/1991) بە مۆری (موستەفا ئكسین)، هەردولا مەترسیی ئەو كۆڕەوەیان وەك (هەڕەشە لەسەر ئاشتی نێودەوڵەتی وەسفكرد)، فەڕەنسا وەك ئەندامی هەمیشەیی هاتە دەنگ و لە دانیشتنی ژمارە (2982)ی ئەنجومەنی ئاسایش لە (5/4/1991) بڕیاڕی ژمارە (688)ی دەركرد تیایدا لەمادەی (2) ئەو بڕیارە فەرمان لەسەر عێراق دەكات كە هەرچی مەترسی هەیە لەسەر هاوڵاتیان دەبێ‌ بوەستێنرێ‌ و سوپاكەی هەڕشە نەبێ‌ لەسەر كورد، ئەو بڕیارە بەكۆی دەنگ دەرچو، جگە لە(كوبا، یەمەن، زیمبابۆی) زیمبابۆی دەنگی نەدا، بەڵام كۆبا و یەمەن دژی وەستانەوە، یەمەنی ئەوسا وەك نوێنەرانی وڵاتانی عەربی كەنداو كوباش وەك سەربازگەی سۆشیالیستی (بە سەرۆكایەتی سۆڤیەت – روسیای ئیستا) دژی وەستا.

سروشتی یاسایی:  (688/RES/S) الحاله‌‌ فی العراق  
ئەو بڕیاڕە وەك (65) بڕیارەكەی تری سەر عیراق نییە تەنها پشت بە بەندی(7) ببەستێت، سەرەڕای بەندی (7) پشت دەبەستێ‌ بە پەرەگرافی (7)ی مادەی(2)ی میساقیش، بۆیە بەشێك لە یاساناسان پێیانوایە تەنها ئەو بڕیارە سەربەخۆیە ناگەڕێتەوە بۆ بەندی حەوتەم، بەڵام ئەگەر بە وردتر سەرنج بدەینە بڕگەی (7) لە مادەی (2) دەبینین لەوێش دەگەڕێتەوە بۆ بەندی حەوتەم.

رەهەندی یاسایی زۆر گرنگی هەبو باس كراوە كە یەكەم جارە سیادە و سنور قودسیەتی نەما لەئاست پێشێلكاریی، ئەوەی گرنگە لە بڕگەی (1)ی بڕیارەكە كورد وەك (شعب-گەل) ناوی نەهاتوە وەك (سكان-دانیشتوان) هاتوە، بەپێی لیكۆڵینەوەمان زیاتر یەكیتی سۆڤیەتی ئەوسا رێگربو لەوەی وەك (شعب-گەل) ناوی كوردستان بێت، ئەو دو چەمكە (شعب- سكان)لە فەرهەنگی نەتەوە یەكگرتوەكان زۆر جیاوازی هەیە بەداخەوە تا ئەوساتە سەركردایەتی كورد نازانێ جیاوازیان چییە، بۆیە هەڵنەساوە بۆ چاكردنی، ئەوەش هۆیەكی یاسایی گرنگ بو بۆ فەشەلی ریفراندۆم .

نەشارەزایی سەركردایەتی كورد بۆ ئەو بریاڕە: سەركردایەتی كورد (جگە لەبەشیكی كەم) خویندنەوەیان بۆ سیاسەتی دەولی، یاسای دەولی  زۆر لاوازبوە و هەرواش لاوازە، بۆیەش بەشی زۆریان دو دڵ بون لە راپەڕینەكەش، واتیگەیشتبون كە لەعێراق نادرێ،  نەیانزانی: 1- جیهان بەرەو وەرچەرخانە لەجەنگی ساردەوە بەرەو سیستمێكی نوێی جیهانی تاكجەمسەریی. 2- لێدانی عێراق حەتمی بو مادام لەگرتنی كوەیت مانای دەستكاریی سایكس پیكۆیە.

ئەو بەشەی مانعی راپەڕین بو ناهەقی نەبو خوێندنەوەكەی ئەوان هێشتا هی جەنگی سارد و سەردەمی موخابراتی بو، هەر بۆیەش لەگەڵ دەرچونی ئەو بڕیارە گرنگە (688) دەستیان كرد بەمفاوەزات لەگەڵ عێراق بێنرخیان كرد، لەوەش خراتر دوای روخانی بەعس سەركردایەتی كورد كاری بۆ عێراق دەكرد بۆ دەرچونی عێراق لە بەندی (7) كە پازدەمین بڕیاری (688) بو، ئیتر كە عێراق دەرچو لە بەندی (7) بڕیاری (688) و كۆمەڵێك مولحەقاتی هەڵوەشایەوە لەهەمویان گرنگتر هێڵی (36) بو، لەگەڵ زۆر زانیاری سیاسی و یاسایی گرنگی تر لەبارەی ئەو بڕیارە هەیە .

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×