بۆچی خێزانەکان دوای گەیشتنیان بەئەوروپا زۆریان جیابونەوە چارەنوسیانە؟

هەڵۆ ئەحمەد
  2019-04-12     441

ئەم پرسیارەو چەندین پرسیاری تر کەبونەتەجێی وتو وێژی زۆرێک لە خەڵکان و کەسانی کۆمەڵناس، من لێرەدا بەڕونی چەندین قسەو ڕاستی ئەم باسە دەخەمەڕوو

لەدوای سێبتێمبەری ساڵی 2015 بەڕێژەیەکی بەرچاو و نائاسایی کۆمەڵێ کۆچبەی زۆر ڕویان لەوڵاتانی ئەوروپابەگشتیو وڵاتی ئتڵمانیابەتایبەتی کرد ،
کەلەم ڕێژەکۆچبەرەدا سەدان و بگرە هەزاران خێزانیش لەناویانداهەبوولەهەمو قەومەکانی وەک عەرەب و فارس و ئەفغانی و ئەفریقی بەهەمان شێوەکوردیش کەبێ بەش نەبوو لەو ڕێژە کۆچبەرانە کەڕویان لەوڵاتانی ئەوروپاکرد، ئێمەلێرەدا تیشک دەخەینەسەر ئەوبابەتەی کەبۆچی زۆربەی ئەو خێزانانەی کەلەنیشتمان و وڵاتی خۆیان هیچ کێشەیەکی ئەوتۆیان نەبوە بۆلێک ترازان و جیابونەوە بەڵام بەگەیشتنیان بۆ وڵاتانی ئەورپاو دوای ماوەیەک ژیان لەو غەریبیەدا بەڕێژەیەکی بەرچاو لەوخێزانانەتووشی لێک ترازان و جیابونەبوون.

هۆکار گەلێک هەن بۆئەم کێشە خێزانیانە کەهەردوو ڕەگەز تیایدابەشدارن لەهەندێ حاڵەت دا هۆکار ئافرەتەکەیەو لەهەندێ حاڵەتیش هۆکار پیاوە کەبەڕادەیەکی زۆر بەرچاو هۆکاری دروست بونی کێشەو جیابونەوەی ئەو خێزانانە دەگەڕێتەوەبۆ پیاو، لێرەدا ئەبێ ئەوەبخەینەڕو کە زۆربەی ئەوکێشانە لەوەسەرهەڵئەدا کاتێ ئەم خیزانانە لەیەکێک لەوڵاتانی ئەوروپا نیشتەجێ دەبن زۆر حاڵەتی دەرونی ڕویان تێ دەکا وەک تەنیایی و نەبونی کەسوکار وە گەڕان و چونەدەرەوەی سەربەخۆیی زۆری پیاوان بۆشوێنەگشتیەکان و  زیندانکردنی ئافرەتان بەدیار مناڵەوە لەماڵەکانی خۆیان کەهۆکاری یەکەمەبۆجیابونەوەی ئەم جۆرەخێزانانە.
زۆرێک لەپیاوان کەسەبرو ئارامیان نیە لەماڵەکانیان بمێننەوە لەگەڵ منداڵ و هاوسەرەکانیان بۆیە زۆربەی کاتەکانیان لەناو هاوڕێکان و دەرەوەی بەستردەبەن کەتوشی چەندین هۆکارێ نەخوازراوبون یەک لەوانە کە زۆرێک لەپیاوان کەخاوەن خێزان ومنداڵن ئالودەی کاری بەد ڕەوشتی بون کەزۆربەی کاتەکانی ڕۆژانی پشو لە یانەو دیسکۆکان لەگەڵ هاوڕێکانیان بەسەردەبن وەلەهەمان کاتیش زۆرێک لەوپیاوانەی خێزان دارم بەدووی ئافرەتی تردەکەون  پەیوەندی نادروست لەگەڵ ئافرەتانی تر دەبەستن ئەمەش کەلەلای هیچ خێزانێک قوڵ نیەو دەبێتە هی جیابونەوەی زۆرێک لەخێزانەکان، زۆرێک لەپیاوان پارەی ژن و  سۆشیالی مناڵەکانیان دەبەن بۆقومارکردن کەبۆتەدەردێکی کووشندە لەناوکۆچبەراندا کوردەکانیش بێبەش نین لەم کارەدا دوواجارئافرەتەکەلەترسی کارەسات و لەدەست دانی مناڵەکانی جیابوونە هەڵدەبژێرێت هەرچەند کاتێکی زۆری دەوێت تا لێکیان جیادەکەنەوە.
چەندین بەڵگەو باس هەن لەسەر ئەم ڕوداوانە کەڕۆژانەو بگرە هەرساتەو باسێک لەم شتانە دەبیسترێ لەناو کۆچبەرە دانیشتوەکانی وڵاتانی ئەوروپا کێشەیەکی تر موحتاد بونی زۆری گەنجەکان و بگرە ئەوانەشی خاوەن خێزانن بەمادەهۆشبەرەکان و مادە ئەلکحولیەکان، کەبەڕادەیەکی بەرچاو ئەم حاڵەتەبەدی ئەکرێ لەناو کۆچبەرەکاندا بێ جیاوازی نەتەوەو ئایدیا،
لەزۆر ڕوەوەش نەبونیکاری گونجاو وەنەبونی زەمینەیەکی گونجاو بۆژیانی ئەم خێزانانە کە بەرگەی ئەم غەریبی و دور وڵاتیەناگرن زۆر جار بوە ژن پێداگری ئەوەی کردوە کەبگەڕێتەوە وڵاتی خۆی بەڵام لەڵایەن پیاوەکەیەوە قبوڵ نەکراوەو ڕەتکراوەتەوە یان پێچەوانەکەی ئەم هۆکارە تائەنجامی جیابونەوەی گەیاندون.
بەگشتی ئەو ئەزموونەی  وەک گەنجێک لێرە هەمە بەڕێژەی بەرچاو پیاوان هۆکارن بۆجیابونەوەی ئەم خێزانانەی ڕویان لەوڵاتانی ئەوروپا کردوە چونکە هەمووشت بۆخۆی حەڵاڵ دەکات بەڵام هەمووشت بۆخێزانەکانیان حەرام دەکات ئافرەتیش کاتێک دەزانێت مافی تەواوی هەیە ناتوانێت بەرگەی ئەم هەموونەهامەتیە بگرێت دوواجار بڕیاری جیابوونەدەدات،ئەوکوردانەی کەساڵانێکی زۆرە لێرەن زۆرکەم ئەم دیاردەی جیابونەوەیان هەیە چونکە ئەزموونیان باشترە لەگەڵ دۆخەکە تێدەگەنن کەئافرەتیش هەمان مافی ئەوانیان هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×