ئەوەی لەلیبیا ڕودەدا چییە؟

هۆزان دڵشاد
  2019-05-10     160
خەلیفە حەفتەر کێیە؟
لەدوای ڕوخانی قەزافی حکومەتێکی نوێ دروستکرا بەناوی کۆنگرێسی نیشتیمانی کە زۆرینەیان کەسانی لیبڕاڵی‌و عەلمانی بون، بەڵام سەرۆک کۆمار درا بەئیسلامیەکان کە هاوپەیمان بون لەگەڵیان لەناویاندا پارتی ئیخوان موسلمین، هێندەی نەبرد لەساڵی 2014 عەقیدی موتەقاعد خەلیفە حەفتەر (سوپای نیشتیمانی) جیاکردەوە  فەرمانەکانی حکومەتی جێبەجێ نەدەکرد هەر لەوساڵەدا هەڵبژاردنی پەڕلەمان کراو، بەڵام حکومەتی کۆنگرێسی نیشتیمانی ڕەتیانکردەوە دەسەڵات ڕادەستی لیبڕاڵەکان‌و هاوپەیمانەکانی خەلیفە حەفتەر بکەن، چونکە تەنها 14%ی خەڵک بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا کردو لۆجیکیانە ئەم هەڵبژاردنە مایەپووچ و بەتاڵە.

پاشان حەفتەر هێزێکی میلیشیای دروستکرد جەنگی ناوخۆ لەلیبیا دەستیپێکرد حکومەت هێزەکەی حەفتەری دەرکرد لەتەرابلوس بۆ رۆژئاوای لیبیا، حکومەتی لیبیا بەسەرۆک کۆماری فەیاز سەراج حکومەتێکی دانپێدانراوە لەجیهەتی نێودەوڵەتی هەندێ وڵات هێشتا پاڵپشتی حکومەتی لیبیان وەک تورکیاو قه‌ته‌ر، بەڵام هەندێک لەوڵاتان وەک ئیمارات‌و میصرو سعودیەو روسیاو بەشێک لەوڵاتانی ڕۆژئاوا لایەنگری حەفتەر دەکەن بۆ ئەوەی ئاژاوە لەلیبیا هەبێ‌و ئەجندای ئەوان جێبەجێ بکرێ، لەئێستادا خەلیفە حەفتەر بەملیشیاکانی هێرشی دەستپێکردووە بۆ تەرابلس دوای ئەوەی بن غازی وێرانکرد.

موحەمەد ئەلقەندی عەمید لەسوپای لیبیاو سەرۆکی هەواڵگریی سوپای لیبیای سەر بەفایز ئەلسەڕاج سەرۆک وەزیرانی لیبیا ڕایگەیاند، خەلیفە حەفتەر بەچەک‌و پاڵپشتیی سعودییە، ئیمارات‌و میسر هێرش دەکاتە سەر تەرابلوس.

ئەلقەندی: "ئەو سێ وڵاتە عەرەبییە (سعودییە، ئیمارات، میسر) پاڵپشتیی میلیشیاکانی حەفتەر دەکەن بۆ دروستکردنی سیسی-یەکی نوێ لەلیبیا."

ئەلقەندی: "حەفتەر پارە و چەکی تەواوی نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئەلبونیان ئەلمەرسوس (کە هاوپەیمانێتییەکە بۆ دەرپەڕاندنی داعش لە ناوەندی شاری سرت لە ٢٠١٦ پێکهاتووە) و سوپای لیبیا لە ڕۆژئاوای ناوچەکە. جوڵەی حەفتەر دوای سەردانی ئەم دواییەی بوو بۆ سعودییە."

ئەلقەندی: "سعودییە گڵۆپی سەوزی بۆ حەفتەر هەڵکردووە بۆ هێرشەکانی و بە پارە پاڵپشتیی دەکات بۆئەوەی دەستبگرێت بەسەر ڕۆژئاوای لیبیادا."

ئەلقەندی: "میسرو ئیماراتیش پاڵپشتیی حەفتەر دەکەن بە پێدانی جبەخانە و چەکی قورس. باسی لەوەش کردووە، چەکی ئیماراتی و میسر لەلایەن میلیشیاکانی حەفتەرەوە بەکارهاتووە و، حەفتەر میلیشیای وڵاتی چاد و سودانی بەکاردەهێنێت."

ئەلقەندی: "حەفتەر پێشنیازی پێدانی پارەو پلەو پۆستی بۆ ئەفسەرانی سەربازیی تەرابلوس کردووەو، بەڵێنی پێداون کە دوای داگیرکردنی شاری تەرابلوس پێیان دەدات."

ئەلقەندی: "ئەگەر دەرکەوێت هەر ئەفسەرێکی سەربازیی لەگەڵ حەفتەر هەماهەنگی دەکات ئەوا دەکوژرێت."


خەلیفە حه‌فته‌ر كێیه‌؟
خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ ئه‌جدابیا له‌ دایك بوه‌ ساڵی 1943 و له‌ تبرق و به‌نغازی كۆلیژی سه‌ربازی خویندوه‌ ..

هاتۆته‌ عیراق‌و پاشان روسیاو له‌كۆتایش گه‌راوه‌ته‌ لیبیاو به‌شداری له‌كورده‌تای سه‌ربازی كردوه‌ به‌سه‌ركردایه‌تی قه‌زافی ساڵی 1969 كه‌ توانیان ئه‌و كات حوكمی مه‌له‌كی بگۆرن.

به‌شدار بوه‌ له‌دادگای سه‌ربازی و ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ زۆریك له‌ فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی كوشتوه‌!

قه‌زافی پله‌ی حه‌فته‌ری به‌رزكرده‌وه‌ تا بو به‌عه‌قید سالی 1987 شه‌ریك له‌نیوان لیبیاو چاد رویدا ئه‌و سوپایه‌ حه‌فته‌ری تیدا بوو زۆر خراپ شكاو ئه‌فسه‌ران كوژران به‌لام حه‌فته‌ر ده‌ستگیر كرا!

ده‌رچوو لیره‌ شتیكی له‌بن سه‌ر بوو ئه‌و جاره‌ ده‌ستی له‌گه‌ل هه‌والگری ئه‌مریكی تێكه‌ل كرد وه‌ك له‌ له‌ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ی ئه‌مریكی باسكراوه‌ كه‌ حه‌فته‌ر له‌ چاده‌وه‌ ده‌ستی له‌گه‌ل سی ئه‌ی ئای تیكه‌ل كردوه‌ .
حه‌فته‌ر زووتر قه‌زافی به‌ قدیس ناو ده‌برد و به‌ پیرۆز سه‌یری ده‌كرد !

ده‌سه‌لاتی چاد حه‌فته‌ری گواسته‌وه‌ بۆ نه‌یجیریا و له‌ویش بۆ زائیر و له‌كۆتایش ئه‌مریكیا بردیه‌ ڤیرجینیا ..
له‌ دوای شۆرشی لیبیا ساڵی 2011 گه‌رینرایه‌وه‌ لیبیا و ویسترا پشتگیری شۆرشگیران به‌ده‌ست بهێنێت به‌لام شۆرشگێران پشتیوانیان نه‌كرد !

ئیتر ئیمارات و سعودیه‌ و میسر جێ به‌جی كاری ئه‌جیندای سه‌لیبیه‌ت پشتوانی حه‌فته‌ریان كرد و گشت هاوكاریه‌كی سه‌ربازیان خسته‌ ده‌ست و فرۆكه‌ی ئیف ی میسری و ئیماراتی به‌ ئاشكرا بۆردومانیان بۆ ئه‌نجام ده‌دان و پشتیوانی له‌ لایه‌ن رووس و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا كراوه‌ !

زلهێزان وه‌ك سه‌رۆك مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر چی ده‌سه‌لاتیك له‌ ته‌رابلوس هه‌یه‌ و دانی پی نراوه‌ له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان !

حه‌فته‌ر سه‌ره‌تا به‌نغازی ویرانكرد به‌ هۆی بۆردومان كۆنترۆلی كرد پاشان به‌ره‌و رۆژئاوا رۆیشت تا دوا قه‌لای شۆرش له‌ درنه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رگری كرد تا ئه‌ویش كاولكرا !!
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×