دەوڵەتمەدار بڕوا بڕوانامە ئەخلاق

فارس نەورۆڵی
  2019-05-12     1001

سیاسەت واتە مامەڵە لەگەڵ واقیعێكداكەلە بەرژەوەندی باڵای نیشتیمان وچاكەی گشتی دا ، بەڵام ئەوەی هەندێك كەس و لایەن ممارەسەی دەكەن فۆڕمێكی شێواوە لە سیاسەت و تەنها بۆچاوبەستن و شێواندنی ڕای گشتی یە ،دوای ڕێكەوتنی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن دوای گفتوگۆیەكی دوورودرێژ گەیشتنە ڕێكەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەت و كاراكردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، بەزۆرینەی دەنگ یاسای سەرۆكایەتی پەسەند كرا ، چەند لایەنێك كە بەژدارنین لە حكومەت یان فەرموویان لێ نەكرابوو دەنگیان نەدا ، لەهەمان كاتدا هەندێ‌ كەس لێرەو لەوێ كەوتنە تەقە بە بیانوی جیاجیا ، هەندێك بەبێ تێگەیشتن لە ئەركی فەرمانڕەواو فەرمانڕەوایەتی وتیان سەرۆكی حكومەت و هەرێم بڕوانامەی نیە ، من پرسیارم نەكردووە بزانم بەڕێز (نێچیرەوان بارزانی) ئەو ماوەیەی لە ئێران بووە خوێندویەتی یاخود نا ، بەڵام دەزانم فارسیەكی باش و ئینگلیزیەكی باش قسە دەكات، بۆیە دەمەوێ بەوانە بڵێم كە ئێوە تەنها بۆ خۆ دەرخستن ، بەردەوام باری دەرونی خەڵك دەشێوێنن ، ئەوانە بە ئیحساس قسە دەكەن نەك بە ئەقڵ ئەمەش بۆ تێكدانی ئیحساسی خەڵكە ، لە ڕاستی دا دەكرێ ئەمە ناو بنێین جەهل بەخود ، ئەگینا ئەوانەش ئەو قسانە دەكەن دەزانن (نێچیرەوان بارزانی) پەكی لەسەر بڕوانامە نەكەوتووە بۆ بەڕێوە بردنی وڵات ، لە پێگەی سەرۆكایەتی هەرێم دا، چونكە ئەزمونێكی دەوڵەمەندی هەیە لە بەڕێوەبردن و دبلۆماسیەت دا ، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئەو ماوەیەی (نێچیرەوان بارزانی) حوكمڕانی  یان سەرۆكایەتی حكومەتی دەكرد پەیوەندی حزبەكان لە خراپترین دۆخی بێمتمانەیدابوون لە هەموو ڕوویەكەوە ، ئەوە (نێچیرەوان بارزانی) بوو توانی تەجاوزی دۆخی بێ متمانەی بكات و حزبەكان كۆبكاتەوە و دور لە نەفەسی حزبی فەرمانڕەوای بكات ، وەزیرەكانی حكومەت لە یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ ئەو شاهیدیە دەددەن ، كە (نێچیرەوان بارزانی) ئەندازیاری دروست كردنەوەی متمانە بوو ، جگە لەوە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە هەموو كەس ڕۆڵی دبلۆماسیەتی (نێچیرەوان) ی لەبەر چاوە كە بە بڕوایەكی پتە و ئیدارەی ئەو قەیرانەی كرد ، ئەمە ئەوەمان پێ دەڵێ بڕوا لە پێش بڕوانامەوەیە، جگە لەوە لە مومارەسە كردنی دا ، تیمەكانی چەندان بڕوانامەی بەرزی تێدایە  ، حاڵەتی واش لە سیاسەت دا دەگمەن نیە . (جۆن مێجەری) سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا تا شەشی سەرەتایی خوێندبوو ، لە لایەكی دیكەوە  بەڕێزیان لە كابینەكانی ڕابردوودا حزبی كوردی نەماوە دەنگی پێ نەدابێ ، بۆ سەرۆكایەتی حكومەت و پێشی ڕازی بوون ، كەواتە دروست كردنی ئەم هەرایە تەنها بۆ بازاڕ گەرمی حزبی و نا لۆژیكی ، لە خوێندنەوەی واقع دایە ، گەرنا پرسیاری فەلسەفەی سیاسی ئەوەیە چۆن حوكم دەكرێ ، بۆیە لەسەر هەموو لایەك پێویستە بەدوای بەرژەوەندی خەڵك بن ، بۆ چاك كردنی بازاڕ بۆ ڕێككردنی كایەی تەندروست و پەروەردە و خوێندنی باڵا ، ئەو مەسەلانەی پەیوەندی بە ژیانی خەڵكەوە هەیە لەسەر ڕۆشنایی گیروگرفتەكانی ڕۆژ قسە بكەن و بە دوای جوگرافیا لەبیركراوەكانی ژیان دا بگەڕێن ، نەك نەزانن چۆن دەست پێدەكەن و چۆن كۆتای پێ دێنن ، بە مەرجێ ئەزمونێكی شكست خواردو لەم بارەوە هەیە كە دژایەتی ناڕەوای ناوخۆمان كرد ، لە بیریشتان نەچێ‌ ئەوانەی پێشتر گوایە بڕوانامەیان هەبوو سەركردایەتی هێز گەلی سیاسی یان دەكرد ، بۆ چاك سازی دیمانن بۆ بەرژەوەندی خۆیان گەیشتنە كوێ و چیان كرد و چۆن شێواندیان و بۆ بەرژەوەندی خۆیان ، بەسەر بەرژەوەندی خەڵكدا پەڕینەوە ، دەبێ ئەوەش بڵێم بڕوانامە گرنگە ، بەڵام بڕوا گرنگترە و سەركردەكان پیاوی كردارن نەك بیر، نوخبە بیری بۆ دەكەنەوە و  پێشنیاری دەخەنە بەرچاو، ژیانیش وەستایی یە بۆلای وەستا ، هەموو لایەكیش جێ دەست و پەنجەی (نێچیرەوان) دەبینن لەسەر ڕووداوەكانەوە بۆ چاكەی گشتی ، بۆیە ئەوانەی خەریكی ئەم جۆرە بازاڕگەرمیەن غیابی لۆژیك لای ئەمانە ئەسڵی بەڵاكەیە، بۆ داهاتو ئەگەر بەم جۆرە سیاسەن بكەن ئیتر خەڵك ڕێگایان لێ دەگرێ و پێیان دەڵێ ئەمە كایەی ئێوە نیە ئەوەش ئەهلی كایە یەك نەبێ نابێ‌ دەستكاری بكات و بۆیە وا باشە ئەم بەیتەی  نالی بخوێننەوە كە دەڵێ:
(كە خاكی خاكی دامەن بە، 
وەگـەرنـــا تــۆزێ بەربــادی  
كە ئــاوی ئـاوی گەوهەر بە 
وەگەر نا بڵقی ســـەرئاوی) 
ڕاستە هەموو ڕەخنە گرتنێك بۆ ڕاستكردنەوە بێت دەبێ هەموو لایەك ڕێزی بگرن و جیاوازییەكانمان بە خستنە ڕووی ئەرگۆمێنت بەڕێوەبەرین وەك وڵاتانی پێشكەوتوو ، ئەمەش بەوە دەبێ خۆمان لە ڕق و كینە داماڵین ئەگینا بۆ نا ، ئێمەش وەك میللەتان بە لۆژیك بیربكەینەوە و مومارەسەی ڕەخنە و ڕەخنەسازی لە چوارچێوەی دیموكراسی دا بەڕێوە بەرین ، ئەمە جائیزترین كردارە ئەنجامی بدەین نەك بە ڕق و كینە ئیدارەی بدەین ، وەك حەمدی دەڵێ:
(هەڵپەڕكێ جایزە بۆ كوردان 
بــێ‌ قـــەزابـێ ڕەحـمـــەخــان 
نـــــایــەڵــێ هـــــەڵـپەڕیــــن) 
بۆیە باشتر وایە بواربدەین سیاسەت بە دۆخی سروشتی خۆیدا تێ پەڕێ و بە گەمەی بچوكەوە میللەت سەرقاڵ مەكەن ، دواجار هەموشمان دەزانین لە واقیعدا بۆ دەوڵەت مەداری بڕواو ئەخلاق پێش بڕوانامەیە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×