بێ فیرعەون پێت بێژێ کافر

فارس نەورۆڵی
  2019-01-01     2421


ئه‌وكاته‌ی شه‌ڕخوازەكان ده‌یانه‌وێت دژی خاوه‌ن مافه‌كان بوه‌ستنه‌وه‌ ناویان بزڕێنن خاوه‌ن مافیش ته‌نزئامێز ئه‌و په‌نده‌ی سه‌ره‌وەیان بۆ ده‌كاته‌ وه‌ڵام ئه‌مه‌ ڕێك بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی به‌عسی سوری ده‌بێت كه‌ به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی به‌تیرۆریست ناوبرد بۆیه‌ به‌نده‌ ده‌مه‌وێت وه‌ك كوردێك وه‌ڵامی خۆم هه‌بێت كه‌ ده‌بوو له‌م جۆره‌ ڕوداوانه‌دا سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانمان هه‌مومان له‌به‌رامبه‌ر شه‌پۆله‌كانی ده‌ره‌وه‌دا یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك به‌ربه‌ست بوینایه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌و ململانێ نادروسته‌ی نیوخۆمان نه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێست نین به‌ڵكو زۆركه‌س ده‌بنه‌ بڵندگۆ بۆ ته‌سویقی قسه‌ی دوژمنانی كوردستان.



 ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ئێمه‌ نه‌ك هه‌ر فیكری كوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یمان یان نیه‌ یان خه‌له‌لی تێدایه‌ به‌ڵكو سۆزی كوردایه‌تیشمان شێوێنراوه‌ واته‌ میزاجی كورده‌واریمان تێكچووه‌ ئه‌گینا ده‌بوو ئه‌وه‌مان بزانیایه ‌كه‌ مه‌سرور بارزانی ڕاسته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی یه‌ به‌ڵام سه‌رۆكی ده‌زگایه‌كی گرنگی نیشتیمانیشه ‌و له‌هه‌مان كاتدا كاندیده‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان كه‌ بۆ هه‌موو كوردستانیانه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ مه‌سرور بارزانی لای دوژمنانی كوردستان ژماره‌ی كورده‌ نه‌ك ژماره‌ی حزب یان بنه‌ماڵە‌ یان شار ، بۆیه‌ كاتێك بڕیارێك دژی هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هه‌ر تێكۆشه‌رێكی کورد له‌هه‌ركوێ ده‌درێت دژی كۆی كورد و مه‌سه‌له‌ ڕه‌واكه‌یه‌تی.



 كه‌واته‌ له‌م كاته‌دا كه ‌حكومه‌تی به‌عسی سوریا مه‌سروربارزانی به‌تیرۆریست ناوده‌بات مانای خۆی هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موو كوردێک له‌ناوه‌وه‌ی خۆیدا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكات بپرسێ سوریا كێیه‌ كێ تیرۆریسته‌؟ به‌عسی سوریا و به‌عسی عێراق زاده‌ی یه‌ك بیروباوه‌ڕی شۆڤینیی قه‌ومی عه‌ره‌بن به‌دوو ئاڕاسته‌ی مه‌زهه‌بی جیا به‌عسی عێراق كورد و شیعه‌كانی جینۆساید كرد به‌عسی سوری سونیه‌كان و كورد له‌ناو ده‌بات هه‌موان ده‌زانین به‌عسی عێراق چیكرد هه‌مان شێوه‌ به‌عسی سوریاش پێشتر سوننه‌كانی له‌ شاری حه‌ما قه‌تڵ وعام كرد تائێستا ره‌گه‌زنامه‌ به‌كورد ڕه‌وا نابینێت و هیچ ئیعترافێك به‌كورد ناكات و باوه‌ڕی به‌كوردستانێك نیه‌ له‌سه‌ر زه‌مینی سوریا له‌دوای به‌هاری عه‌ره‌بیشه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌سوریا ڕوده‌دا ده‌بێت ناوێكی دیكه‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه‌ چون تیرۆری تێپه‌ڕاندووه‌ یان داهێنانی تێداكردوه‌ .


بۆئه‌وه‌ی بزانین كێ تیرۆریسته‌ پێناسه‌یه‌كی كورتی تیرۆر بكه‌ین بپرسین تیرۆرچیه‌ كێ تیرۆریسته‌ ؟ تیرۆر ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ یان دامه‌زراوه‌یه‌ك یان نه‌ته‌وه‌ و مه‌زهه‌بێك كه‌ته‌واوی ڕاستییه‌كان لای ئه‌ون ته‌واوی جوانیه‌كان لای ئه‌وانه‌ ته‌واوی چالاكییه‌ به‌سوده‌كان لای ئه‌وه‌ ئه‌وان فریشته‌ و خه‌ڵكی دیكه‌ شه‌یتان كه‌واته‌ ئه‌وانی دیكه‌ خاڵین له‌هه‌مو جوانی و حه‌قیقه‌تێك ئه‌مه‌ تیرۆره‌ وه‌ك هێزی ناخی مرۆڤ یاخود په‌تای تیرۆر كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌ڵگرییه‌تی بێ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ تیرۆریست بزانن له‌م پێناسه‌یه‌دا داگیركه‌رانی كوردستان پڕ به ‌باڵای عه‌قڵیانه‌ نه‌ك كوردی مه‌زڵوم كه‌واته‌ ئه‌وان تیرۆریستن نه‌ك سه‌ركرده‌كانی كورد ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه‌ ئێمه‌ی كورد هاوبه‌شی ناكه‌ین له‌م جۆره‌ بڕیارانه‌ی دوژمن كه‌به‌رانبه‌ریان بوه‌ستین بۆیه‌ سیاسه‌تێكی ناته‌ندروست به‌رێوه‌ده‌به‌ین به‌رامبه‌ر یه‌ك ته‌نها شت ‌غه‌ریزە‌كانی خۆمان لا گرنگه‌ ئه‌گینا ئه‌م بریاره‌ دژی هه‌موو كورده‌ لێره‌دا ئه‌وقسه‌ی (هێربێرت ماركۆزه)‌م دێته‌وه‌ بیر كه‌ ده‌ڵێ (هه‌موكۆمەڵگەیه‌كی ڕێك و پێك پێویستی به‌هێزێك هه‌یه‌ كه‌له‌لایه‌ن هه‌مویانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرابێت) به‌ڕای به‌نده‌ بۆ كورد ئه‌وهێزه‌ هێزی مه‌زڵومیه‌تی كورده‌ كه‌ ده‌بێت هه‌مومان له‌سه‌ری ڕێككه‌وین كه ‌تێبگه‌ین كاتێك هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ریه‌كێكمان هێرشه‌ بۆ هه‌مومان بۆ ئه‌وه‌ی روداوێك له‌م جۆره‌ یه‌كمان بخات نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی هه‌ندێك وه‌ك توتی بۆ دوژمنانی بڵێینه‌وه‌ چون وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له‌منه‌ سبه‌ی له‌تۆیه‌.



 ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا به‌رامبه‌ر مه‌سرور بارزانی باجی ئه‌وقسه‌ی به‌ڕێزیانه‌ كه‌ڕۆژنامه‌نوسێك وتی ده‌چم به‌شار ده‌بینم هیچت هه‌یه‌ پێی بڵێم له‌وه‌ڵامدا وتی پێی بڵێ بۆ وا له‌و كوردانه‌ ده‌كات و ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه‌ و هه‌موو مافێكی لێ زه‌وت كردون كه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ده‌بینن شوره‌یی نیه‌ بێ هه‌ڵوێست بین وه‌ك خۆم هه‌ركه‌س له‌ جێگای مه‌سرور بارزانیدا بوایه‌ دوژمنانی كورد به‌م شێوه‌ دژی بن هه‌مان هه‌ڵوێستم ده‌بێت تا لوتكه‌ بۆیه‌ باشتروایه‌ له‌م په‌یامه‌ی سوریا تێبگه‌ین كه‌ به‌درێژایی مێژوو به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌كانی كوردو ئازادیخوازانی جیهان ئه‌نجام دراوه‌ دواجار پێیان ده‌ڵێین (بێ فیرعه‌ون پێت بێژێ كافر)داهێنه‌رانی تیرۆر پێمان بڵێن تیرۆریست ئه‌مه‌ قسه‌ی جیهانی ئازاده‌ یان حوكمی قه‌ره‌قوش.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×