2019-08-17   1185     
موراد قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی به په‌یامی ئه‌مدواییه‌ی ئۆجه‌لان کرد له‌پێناو ئاماده‌یی ناوبراو بۆ چاره‌کردنی پرسی کورد و رایگه‌یاند: ''په‌که‌که فه‌رمانه‌کانی ئۆجه‌لان په‌یڕه‌و ده‌کات، ئۆجه‌لان نوێنه‌ری ئێمه‌یه''.
ئاوێنه: موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که باسی له په‌یامه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان کرد سه‌باره‌ت به ئاماده‌یی ناوبراو بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد و ڕایگه‌یاند: ئۆجه‌لان بۆ ئه‌م کاره ئاماده‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌نجامێک له‌م ئاماده‌ییه‌ی ئۆجه‌لان دێته‌دی ئه‌و بابه‌ته به‌ستراوه به عه‌قڵییه‌تی ده‌وڵه‌ت تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌ستێوه‌ردان له‌و بابه‌ته ده‌کات. ڕێبه‌ر ''ئاماژه به ئۆجه‌لان'' هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕێخۆشکردن بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد چڕ کردۆته‌وه. ئه‌مه زۆر گرنگه، که هه‌وڵ ده‌درێت زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کورده‌کان فه‌راهه‌م بکرێت ته‌نها کوردی کوردستانی تورکیا ناگرێته‌وه. کورده‌کانی ناوچه‌که پێویستیان به شوێنێکی ئازاد بۆ چالاکییه‌کانیان هه‌یه. تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌وڵه‌تی تورکیا کورده‌کانی خۆی قبوڵ نه‌کات ئه‌و کوردانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی تورکیان هه‌ر کاتێک وه‌ک هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته دێنه ئه‌ژمار. له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڕه‌شه‌کان بۆ سه‌ر کوردستانی سوریا و کوردستانی عێراقیش له‌م بابه‌ته سه‌رچاوه ده‌گریت. بۆ ئه‌وه‌ی که کۆتایی به هه‌ڕه‌شه‌کان بهێندرێت ده‌بێ تورکیا ڕاستی کورده‌کان قبوڵ بکات. مه‌سه‌له‌ی ئێمه ئه‌مه‌یه؛ ''ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕاستی و هه‌بونی کورد قبوڵ ناکات''.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: ئۆجه‌لان هه‌وڵێکی زۆر بۆ چاره‌کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد ئه‌نجام ده‌دات. تێده‌کۆشێت ڕایبگه‌یێنێت که له ڕێگای توندوتیژی و کوشتنه‌وه ناتوانن ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بکه‌ن. سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیا له هه‌ندێک له دیداره‌کانیدا ڕای‌گه‌یاندوه ده‌بێ سه‌ره‌تا په‌که‌که ئه‌وه‌نده لاواز بکه‌ین و دواتر چاره‌کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌ست پێده‌که‌ین. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که په‌که‌که لاواز نابێت ئێوه لاواز ده‌بن. په‌که‌که بزاڤێکه که له خراپترین دۆخدا ده‌توانێت خۆی ڕێکبخاته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌وڵه‌کانی ئۆجه‌لان بێ ئه‌نجام بهێڵێته‌وه ئه‌وا تورکیایه که شکست ده‌خوات. ئێمه وه‌ک په‌که‌که و هێزی سه‌ربازیی په‌که‌که فه‌رمانه‌کانی ئۆجه‌لان جێبه‌جێ ده‌که‌ین. فه‌رمان و قسه‌کانی ئۆجه‌لان په‌یڕه‌و ده‌که‌ین. ئۆجه‌لان نوێنه‌ری ئێمه‌یه. ئێمه گه‌لین. مافی سروشتی گه‌لمان ده‌وێت. شتێکی جیاواز له خه‌ڵکمان ناوێت. ئه‌ردۆغانیش به باشی ده‌زانێت که توانای لاوازکردنی ئێمه‌ی نییه.